سەردێڕ:

واتسئاپ تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات

PM:03:47:08/07/2023

3436 جار خوێندراوەتەوە

ئاپی واتسئاپی سەر بە کۆمپانیایی مێتا تایبەتمەندی گەڕانی بە دوای نامەدا زیادکردووە و بەکارهێنەر دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو نامانەى کە ناردوویەتی لە رابردوودا.


ئەمڕۆ شەممە، ماڵپەڕی WABetaInfo کە بەدواداچوون بۆ ئاپەکە دەکات رایگەیاند، واتسئاپ تایبەتمەندی گەڕان بەدوای نامەدا بۆ بەکارهێنەران زیاد دەکات کە هاوکاری بەکارهێنەر دەکات بگەڕێتەوە سەر گفتوگۆکانی رابردووی.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بەکارهێنەر بە سێ هەنگاودا دەڕوات تاوەکوو بتوانێت بگاتە نامەکانی و بەوەش هاوکاری بەکارهێنەری واتس ئاپ دەتوانێت بەدوای نامەکانیدا بگەڕێت لەبری ئەوەی پێداچونەوە بکات بە تەواوی نامەکاندا.

واتسئاپ، ئەپێکی تایبەتە بە ناردنی نامە و کۆمپانیای مێتا خاوەندرای ئەو ئەپە دەکات.













گەلەری