سەردێڕ:

یەکەم گورزى مارک زوکەربێرگ ئاڕاستەى ئیلۆن مەسک کرا

PM:09:38:04/07/2023

3168 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای تەکنەلۆجیا مێتا کە خاوەنی ئینستاگرام و فەیسبوک و واتسئاپە، بڕیاریدا پلاتفۆڕمێکی نوێ لە جیهاندا دروست بکات بەناوى سریدس "Threads" کە وەک تۆڕى کۆمەڵایەتییە و بەمەش دەبێتە رکابەری تویتەر.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسى بی بی سی بەریتانى کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردوەتەوە، پێشبینی دەکرێت لەو ئەپڵیکەیشنە خۆڕاییەدا، هیچ سنوورێک بۆ ژمارەی ناوەڕۆکەکان دانەنرێت.

لە کاتێکدا لێکچوونی پلاتفۆرمە نوێیەکە لەگەڵ تویتەر بووەتە جێگەی سەرنج، مێتا ئاماژەی بەوە کرد کە"Threads" دەبێتە ئەپڵیکەیشنێکی چاتی نووسین و بڕیارە لە ٦ى ٧ى ٢٠٢٣ بخرێتە بەردەست بەکارهێنەران لەسەر پلەى ستۆر بۆ سیستمى ئەندرۆید و ئاپ ستۆر بۆ سیستمى ئاى ئۆ ئێس.

ئەپڵیکەیشنی "Threads" کە لە رێگەی ئەپ ستۆرەوە دادەبەزێندرێت، دەتوانرێت لە رێگەیەوە دەست بگات بە زۆرێک لە داتاکانی وەک زانیاری شوێن، بەرهەمە کڕدراوەکان و مێژوی ئینتەرنێت.

لە ماوەکانى رابردوو هەریەک لە ئیلۆن مەسک خاوەنى پلاتفۆڕمى تویتەر و سپەیس ئێکس و تیسلا رکابەرییەکى لەگەڵ مارک زوکەربێرگ خاوەنى کۆمپانیاى مێتا راگەیاند، بەڵام یەکەم گورزى مارک لە بەرامبەر ئیلۆن مەسک بە بڵاوکردنەوەى ئەم ئەپڵیکەیشنە دەستی پێکردو و پێدەچێت دەنگدانەوەى گەورە بەدواى خۆیدا بهێنێت.

ئەپڵیکەیشنەکەى مارک زوکەربێرگکە ناوى سرێدسە"Threads" یەکەم ئەپڵیکەیشن نییە کە بووەتە رکابەری تویتەر، پێشتریش ئەپڵیکەیشنەکانی "Truth Social" کە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ خاوەندارێتیی دەکات، لەگەڵ "Mastodon" و"Blue-sky" وەک رکابەری تویتەر دروستکران، بەڵام نەیانتوانى شوێ پێ بە تویتەر لەق بکەن.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم ئەپڵیکەیشنە کە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا، مارک زوکەربێرگ پشتیوانی دارایی دەکات، ببێتە رکابەری راستەقینەی تویتەر و دەنگدانەوەى گەورەى لێبکەوێتەوە.













گەلەری