سەردێڕ:

بەبێ دەرمان.. چارەسەری سەرئێشە بکە

PM:11:10:18/09/2021

20124 جار خوێندراوەتەوە

سەرئێشە یەکێکە لەو گرفتە تەندروستیانەی کە رۆژانە چەندین کەس توشیان دەبێت و پێوەی دەناڵێنن، ھەرچەندە کە دەرمانی پزیشکی تایبەت بە چارەسەری سەرئێشە دروست کراوە، بەڵام زۆر کەس ھێندە ئەو دەرمانانەیان بەکارھێناوە کە چیتر کاریگەری نەماوە لەسەریان.


ماڵپەڕی "Medical news today"، لە بابەتێکدا ئاماژە بە چەند چارەسەرێکی سەرئێشە دەکات کە زۆربەیان لە ماڵی ھەمووماندا ھەن، ئەوانیش:
یەکەم: زەنجەفیل، وەک دژە ئۆکسان و دژە ھەوکردن کاردەکات، لەھەمانکاتدا مادەی جینجیرولی تێدایە کە لە چارەسەری پزیشکیدا بەکاردەھێنرێت و زەنجەفیل بە دەرمانی سەرئێشە ناسراوە و بەردەوام لە زۆربەی ماڵەکاندا ھەیە، دەتوانیت رەگی زەنجەفیل لەگەڵ ئاوی کوڵاو  تێکەڵ بکەیت یان لەگەڵ ئاوی لیمۆدا شەربەتی لێدروست بکرێت و رۆژی دوو ژەمی لێبخورێتەوە.
دووەم: ھاڕاوەی بیبەر، دەکرێت ھاڕاوەکە بڕشێندرێت بەسەر خواردن یان خواردنەوەی ئەو کەسەدا کە سەرئێشەی ھەیە، بۆ چارەسەری سەرئێشەی لەپڕ و کاتی بەکاردەھێنرێت.
سێیەم: دارچینی، یەکێکە لەو بەھاراتانەی کە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانەکان، دڵ لە ھەوکردن دەپارێزێت و ھەر زوو کاریگەریەکەی دەردەکەوێت، دارچینەیەکە دەبێت بیھاڕیت و لەگەڵ کەمێک ئاودا بکەیتە ھەویرێکی ئەستور و بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لەسەر ناوچاوانی ئەو کەسە داینێی کە سەرئێشەکەی ھەیە، دواتر دەموچاوی بە ئاوێکی شلەتێن بشوات.












گەلەری