سەردێڕ:

نیشانەکانی شێرپەنجەی کۆم

PM:05:01:17/09/2021

54340 جار خوێندراوەتەوە

کۆتایی ریخۆڵەکان و دەرچەی کۆم یەکێكە لە بەشە گرنگەکانی هەناو کە دەبێت وریای تەندروستی ببن و ئەگەر هەندێك نیشانەی لێ دەرکەوێت دەبێت پشتگوێ نەخرێت و بەزووترین کات سەردانی پزیشك بکرێت.


بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "مایۆکلینیك" ئاماژەی بە چەند نیشانەیەك کردووە کە ئاماژەن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆم و باشتروایە کە پشتگوێ نەخرێن، لەوانەش:

-گۆڕانی سروشتی کاری هەناو کە وابکات سکتبچێت یاخود قەبز بیت یان زۆر پیسایی بکەیت

-بوونی خوێنێکی تۆخ یان سوور لەگەڵ پیساییدا

-بوونی شلەیەکی سپی لەگەڵ پیساییدا

-ئازاری سک

-ئازار لەکاتی پیسایی کردندا

-تووشبوون بە کەمخوێنی بەهۆی کەمبوونەوەی ئاسن لە جەستەدا

-هەست بەوە بکەیت کە هەناوت بە تەواوەتی بەتاڵ نابێت

-دابەزینی کێش بەبێ هۆکار

- ماندوێتی و لاوازیی جەستەیی

 













گەلەری