سەردێڕ:

بەڤیدیۆ..SpaceX مەکۆکێکى نوێ ئاراستەى بۆشایى ئاسمان کرد

PM:01:06:16/09/2021

8512 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای SpaceXى ئەمەریکی مەکۆکێکى بێ کەشتیوانى بەچوار سەرنشینەوە ئاراستەى بۆشایى ئاسمان کرد.


کۆمپانیاکە کە تایبەتە بە بەرھەمھێنانی کەشتیی ئاسمانیی و مووشەك و ئەوەش یەکەمجارە کە مەکۆکێک بە بێ کەشتیوان ئاراستەى بۆشایى ئاسمان بکرێت.

مەکۆکەى SpaceXى ئەمەریکى ناوی (Inspiration4)ی لێنراوە و بەبێ کەشتیوانی ئاسمانیی و بە چوار سەرنشینی تایبەت (مەدەنی)ەوە و بەمەبەستی سووڕانەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ بە دەوری گۆی زەویدا لە سەنتەری بۆشایی ئاسمانیی کێنێدی لە ویلایەتی فلۆریدا باشووری رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراوە.














گەلەری