سەردێڕ:

توێژینەوەیەک: زۆرخۆری هۆکاری قەڵەوی نییە و هۆکارێکی دیکەی لەپشتەوەیە

PM:11:58:15/09/2021

14284 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجامی توێژینەوە و تاقیکردنەوەی کلینیکی کە لەلایەن پسپۆڕانی بواری خۆراکی و شارەزایانی تەندروستییەوە لە ئەمریکا و دانیمارک و کەنەدا ئەنجام درا، دەریخست کە هۆکاری پشت قەڵەوی پەیوەندی بە جۆرێتی خواردنەوە هەیە نەک بڕەکەی.


هەواڵێکی ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی باس لەوەدەکات کە توێژەران هۆکاری سەرەکی پشت قەڵەوییان ئاشکرا کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە پەیوەست نییە بەو بڕەی کەسەکە دەیخوات و زیاتر پەیوەندی دارە بەجۆری ئەو خۆراکەی کە دەخورێت.

بەپێی داتایەک کە لە ڕۆژنامەی American Journal of Clinical Nutrition بڵاوکراوەتەوە کە پشتی بەستووە بە سەنتەرەکانی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و کەمکردنەوەیان ئەوەی دەرخستووە کە زیاتر لە ٪٤٠ی دانیشتوانی ئەمریکا دەناڵێنن بەدەست قەڵەوییەوە کە ئەمەش هۆکارێکە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و مێشک و شەکرەی جۆری دووەم و شێرپەنجەکان.

هەر بۆیە پزیشکان هۆشیاری دەدەن کە پێویستە خەڵکی ئەو خۆراکانە بخۆن کە کەمتر کالۆرییان تێدایە و چالاکی جەستەیی ئەنجام بدەن و ئەوە ڕوون دەکەنەوە کە بەهیچ جۆرێک هیچ پەیوەندییەک نییە بە زۆر خۆرییەوە و ئەوەی پێویستە خەڵکی ئاگاداری بن کوالیتی خۆراکەکە و پێویستە ڕێژەیەکی کەمتری شەکر و کاربۆهێدراتەکان بخۆن و بەقەد ئەو کالۆرییەی دەیخۆن جوڵەیان هەبێت ڕۆژانە.













گەلەری