سەردێڕ:

چوار هەنگاو بۆ خێراترکردنی کۆمپیوتەرەکەت

PM:05:24:15/09/2021

6988 جار خوێندراوەتەوە

یۆرگ هانلە، خاوەنی ماڵپەرى ئەلیکترۆنی پلۆس فۆرەم پی سی، چوار هەنگاوی بۆ خێراترکردنی کۆمپیوتەرەکان بڵاوکردەوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، کردنەوەی بەرنامە ناپێویستەکان کاریگەری دەکەنە سەر ئەدای کۆمپیوتەر و یەکەمین هەنگاو بۆ خێراکردنی ئەو بەرنامانە داخستنیانە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، کەمکردنەوە و بەتاڵکردنەوەی ئەو فۆڵدەرانەى کە فایلی زۆری تیادا هەڵگیراوە و قورسی فۆڵدەرەکان زیان بە سیستمی ئیشپێکردن و کارپێکردنی بەرنامەکان دەگەیەنێت.

باسی لەوەشکردووە، لە سێیەمین هەنگاودا، سۆفتوێری پاککردنەوەی سیستم بەکاربێت بە ئامانجی پارێزگاریکردنی کۆمپیوتەرەکە لەڤایرۆس و لەناوبردنیان.

راشیگەیاندووە، کۆتا هەنگاو بریتییە لە چاککردنەوە و دەستکاریکردنی کۆمپیوتەرەکە لە چەند کاتێکی جیاوازدا لەوانەش لابردنی تەپوتۆز و پیسی، پیسبوونی کۆمپیوتەر کار دەکاتەسەر خێرایی کۆمپیوتەرەکە.













گەلەری