سەردێڕ:

چین کۆمپیوتەرێکی نوێى داهێنا کە ١٨٠ ملیۆن جار خێراترە لە کۆمپیوتەری ئاسایی

PM:12:19:10/06/2023

11360 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی چین رایانگەیاند، توانیویانە پەرە بە کۆمپیوتەرێکی نوێ بدەن کە ١٨٠ ملیۆن جار خێراترە لە کۆمپیوتەرەکانی جیهان.


ئەمڕۆ شەممە، زانایانی چین بڵاویان کردەوە، کۆمپیوتەرێکی نوێیان بە ناوی جیوچانگ پەرەپێداوە کە دەتوانرێت لە بوارەکانی زیرەکی دەست کرد و کیمیایی و زیندەزانی کردارەکان ئەنجام بدات و بە خێراییەک کە ١٨٠ ملیۆن جار خێراترە لە کۆمپیوتەری ئاسایی.

لەو بارەیەوە ئەو زانایانە باس لەوەش دەکەن، لە سەردەمی داتا زەبەلاحەکاندا هەموو دوو ساڵ جارێک داتاکان دوو هێندە زیاد دەکەن و دەبێت کۆمپیوتەرێک هەبێت بۆ ئەوەی ئەو دۆخە کۆنتڕۆڵ بکات.

ئاماژەیان بەوەش کردوە، سەرەڕای زیاد کردنی هێزەکەی بەڵام کۆمپیوتەرەکە وزەیەکى زیاتر بەکارناهێنێت و بگرە کەمتریشە لە کۆمپیوتەرێکى ئاسایی کە کارەبایەکى زۆر بەهەدەر دەدات.

لە بارەی هۆکاری بەرهەمهێنانی ئەو کۆمپیوتەرە، توێژەرانی ئەو بوارە دەڵێن، ماوەی چەندین ساڵە رێگایەکی باو بەکار دەهێنرێت و بەردەوام کۆمپیوتەرەکان کێشەیان هەیە و ئەوەش بۆ رزگار بوونە لەو کێشە باوانە کە رووبەڕووی کۆمپیوتەر دەبێتەوە.

وە خێراترین سوپەر کۆمپیوتەری کلاسیکی جیهان ٧٠٠ چرکەی دەوێت بۆ شیکردنەوەی هەر نمونەیەکی ژمێریاری، واتە نزیکەی ٥ ساڵ دەخایەنێت بۆ چارەسەر کردنی ئەلگۆریتمەکە بۆ پرۆسێس کردنی هەمان ژمارەی نمونەکان، بەڵام کۆمپیوتەری جیو چانگ ئەلگۆریتمەکەی لە کەمتر لە چرکەیەکدا چارەسەر کرد.





د.ف












گەلەری