سەردێڕ:

نوێترین توێژینەوە: گۆشتی مانگا و برنج بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەرییان لەسەر گۆڕانکاری کەش و ھەوا ھەیە

PM:01:15:14/09/2021

12704 جار خوێندراوەتەوە

نوێترین توێژینەوەی زانستی ئاشکرای کردووە، بەکارھێنانی گۆشتی مانگا بەڕێژەی ٢٥٪ و برنجیش لەناو رووەکەکاندا بەڕیژەی ١٢٪ بەھۆی ئەو بڕە گازەی فڕێیدەدەنە ناو ھەواوە بەشداریدەکەن لە گۆڕانکاری کەش و ھەوا و پلەکانی گەرما لە جیھاندا.


ماڵپەڕی نەیچەری ئەمریکی بۆ بڵاوکردنەوەی نوێترین توێژینەوە زانستییەکان، توێژینەوەیەکی زانستی نوێی لە بارەی فڕێدانی ئەو گازانەی بەشداریدەکەن لە گۆڕانی کەش و ھەوا و پلەکانی گەرما بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، ئەو ئاژەڵانەی بەخێودەکرێن بە ئەندازەی دوو ھێندەی ئەو بەرھەمە خۆراکی و کشتوکاڵیانەی بەرھەمدەھێنرێن کاریگەرییان ھەیە لە گۆڕانی پلەکانی گەرما.
سەرچاوەکانی بەشداربوو لە گۆڕانی کەش و ھەوا و پلەکانی گەرما جۆراوجۆرن، لە نێویشیاندا ئەو خواردن و خواردەمەنییانەی لەلایەن مرۆڤەوە بەکاردەھێنرێن، سەرەڕای ھۆکارەکانی گواستنەوە و کارگەکان و بڕینەوەی دارستانەکان و بەخێوکردنی ئاژەڵ کە گازی پیس فڕێدەدەنە ناو ھەواوە.
لە توێژینەوەکانیاندا توێژەران سەرنجی زیاتریان خستووەتە سەر گازەکانی دوانۆکسیدی کاربۆن  و میسان و ئۆکسیدی نیترۆس، ئەمانەش بریتین لەو گازانەی بەھۆی بەکارھێنانی خواردەمەنی و  بەرھەمھێنانی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانەوە فڕێدەدرێنە ناو ھەواوە و پیسی دەکەن.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٣ بڕی گازی فڕێدرا و گەیشتووەتە ١٧ ملیار تۆن کە بووەتە ھۆی دروستبوونی گۆڕان لە کەش و ھەوا و پلەکانی گەرمادا، ئەم بڕەش دەکاتە رێژەی ٣٥٪ کۆی ئەو گازە فڕێداراوانەی مرۆڤ ھۆکاری سەرەکییەتی.
توێژینەوەکە ١٧٠ جۆر رووەک و ١٥ جۆر بەرھەمی ئاژەڵی لە ٢٠٠ وڵاتدا لە خۆگرتووە و تیایدا دەرکەوتووە، ٥٧٪ فڕێدانی ئەو گازانەی ھۆکارن بۆ گۆڕانی کەش و ھەوا و پلەکانی گەرما لە رێگەی خۆراکەوە فڕێدەدرێنە ناو ھەواوە، لە ئاژەڵ و بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان پێکھاتووە.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، ئەو رووەکانەی بەمەبەستی بەکارھێنانیان بەرھەمدەھێنرێن بەڕێژەی  ٢٩٪ بەشداری دەکەن لە فڕێدانی گازی پیس و پەیوەستن بە بەرھەمە خۆراکییەکانەوە، بەشێکی دیکە پەیوەندی بە بەرھەمھێنانی لۆکە و لاستیکەوە ھەیە. بەڵام توێژینەوەکە ھیچ ئاماژەیەکی بە راوکردنی ماسی نەداوە.
ئاتۆڵ جین، توێژەری سەرەکی لە ئامادەکردنی توێژینەوەکەدا لە زانکۆی ئێلینوێ لە ئەمریکا بە ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێسی راگەیاند، ئەو دەیەوێت بزانێت ئەو بڕەی بەرھەمھێنانی رووەک کاریگەری لەسەر پیسبوونی ھەوا ھەیە چەندە؟. دەشڵێت، بۆ ئەو کارەی ھۆکارێکی کەسی تایبەت بەخۆی لە پشت ئەم ھەوڵەیەوە ھەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، "من لە منداڵیمەوە کەسێکی رووەکی بووم، دەمەوێت بزانم ئەندازەی گازی فڕێدراو بۆ ناو ھەوا لە رێگەی بەکارھێنانی رووەکەوە چەندەیە".
توێژەران لەم توێژینەوەیاندا بۆ ھەر وڵاتێک بەشێوەی تایبەت زانیارییان لەبارەی بەکارھێنانی خۆراک و ھاوردەکردن و ھەناردەکردنییانەوە تۆمار کردووە، ھاوکات، ئەو بڕە گازەی بەھۆیەوە فڕێ دەدرێنە ناو ھەواوە و تۆماریان کردووە.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، بڕی ئەو مانگایەی لە ئەمریکای باکور و ئەو برنجەی لە باشوری خۆرھەڵاتی ئاسیا بەرھەمدەھێندرێت بە گەورەترین سەرچاوەی بەرھەمھێنان و فڕێدانی گازی پیس بۆ ناو ھەوا دادەنرێن کە پەیوەندییان بە بەرھەمھێنانی خۆراکەوە ھەیە.

کـ ، ئـ












گەلەری