سەردێڕ:

دوای مانەوەیان بۆ ماوەی ١٨٦ رۆژ؛ کەشتیوانەکانی چین گەڕانەوە سەر زەوی

وێنەى ئەو سێ کەشتیوانەى گەڕاونەتەوە، تاکو ماوەیەک دەبێت لەسەر کورسى بمێننەوە
PM:06:03:04/06/2023

4304 جار خوێندراوەتەوە

سێ کەشتیوانی چینی دوای گەشتێکی ٩ کاتژمێری و مانەوەیان بۆ ماوەی شەش مانگ لە بۆشایی ئاسمان گەڕانەوە سەر زەوی و لە بیابانێکی چینیدا نیشتنەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە سێ کەشتیوانی ئاسمانی چینی دوای مانەوەیان بۆ ماوەی شەش مانگ لە ناو وێستگەی هەڵۆی ئاسمانی چینی لە بۆشایی ئاسمان گەڕانەوە سەر زەوی.

مەکۆی ئاسمانی شنتشو ١٥ دوای گەڕانەوەی لە بۆشایی ئاسمانەوە لە بیابانی باشووری رۆژئاوای چین نیشتەوە و ماوەی گەشتی گەڕانەوەکەیان نۆ کاتژمێری خایاند کە هەر سێ کەشتیوان جیۆن لۆنگ و سینگ شینگ مینگ و چانگ لو لە ناو کەشتیەکەدا بوون.

سێ کەشتیوانەکەی چین بۆ ماوەی ١٨٦ رۆژ لە بۆشایی ئاسمان دا مانەوە ئەمەش لە دوای ئەوەی لە رۆژی سێشەممەی رابردوو کۆماری چین تیمێکی دیکەی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد بۆ ئەوەی ببنە شوێن گرەوەی سێ کەشتیوانەکەی پێشوو.













گەلەری