سەردێڕ:

گەرمیان؛ لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو خانەوادە سێ برا برینداربوون

AM:08:38:02/06/2023

4372 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی شەڕی نێوان دوو خانەوادە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی سێ کەس برینداربوون و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ چوار کەس دەرچووە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵە دروستبوو.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو دوو بنەماڵەیە لەناو خۆیاندا کردوویانە بە شەڕ و تەقەیان لە یەکتر کردووە و لە ئەنجامدا سێ کەس برینداربوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی قەزای کەلار کراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و پۆلیس لێکۆڵینەوەی لەسەر رووداوەکە دەستپێکردووە و بڕیاری دەستگیکردن بۆ چوار کەس دەرچووە.

هەر لە شەوی رابردوو، لە گەڕەکی تەعجیلی شاری هەولێر شەڕ لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و چەکدارێک دروستبوو و بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، سێ کارمەندی ئاسایش برینداربوون.













گەلەری