سەردێڕ:

نهێنی گوشارەکانی شەش کاتژمێری پێش راگەیاندنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی

PM:12:49:01/06/2023

2936 جار خوێندراوەتەوە

دوای هەشت مانگ لەسکاڵای نەوەی نوێ دادگای فیدراڵی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی بۆ یەکەمجار لە مێژوی ٣٢ساڵی ڕابردوو هەڵوەشاندەوە و ململانێیەکەی بەقازانجی نەوەی نوێ یەکلاییکردەوە. لەکۆتا رۆژدا لە بەغدا چی روویدا؟


دانیشتنی کۆتایی دادگا و بریارە قورسەکە زیاتر لە پێنج کاتژمێر میدیا و ڕای گشتی خستە چاوەڕوانیەوە و دواتر ىڕیارەکەی دا.

بەپێی زانیاریەکانیش بە درێژایی ڕۆژی بریارەکەی دادگا، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تەلەفون لەسەر هێڵ بووە و چەند جارێک پەیوەندی کردوە بە هەریەکە لە نوری مالیکی و هادی عامری و محەمەد شیاع سودانی و هاوکات فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی و داوای کردووە بڕیارەکە دەرنەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئارتی بارزانی داوای لەو لایەنانە کردوە کە لایەنی کەم بریارەکەی دادگا ئەسەری رەجعی نەبێت، واتە لە رۆژی دەرچونی بریارەکەی دادگای فیدراڵیەوە کار بە بریارەکە بکرێت و هەموو یاسا و بریارە کۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان هەڵنەوەشێتەوە . لە نێویشیاندا کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، کە هەفتەی رابردوو پارتی کارای کردەوە.

شاسوار عەبدولواحید لەبەغدا

هەر بە پێی زانیارییەکان دوو رۆژ پێش دەرچونی بریارەکە، خودی شاسوار عەبدولواحیدیش لە بەغداد بووە و لە هەوڵی ئەوەدا بووە کە دادگای فیدرالی نەکەوێتە ژێر کاریگەری هیچ لایەنێک و بریاری یاسایی و دەستوری خۆی بدات. کە سەرباری ئەوەی دوو دادوەری پارتی و یەکێتی لە ناو دادگای فیدراڵیدا بونیان هەیە، بەڵام نە ئەوە و نە هەوڵەکانی بارزانی فریای دەسەڵات نەکەوت دواجار رۆژی ٣٠ ی ٥ دادگای فیدرالی بریاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی درێژکردنەوەی پەرلەمان.

کاریگەری بڕیارەکە

دوای هەڵوەشاندەوەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لە ڕێگای دادگای فیدڕاڵیەوە ئیتر سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمیش بوونە ماوەبەسەرچوو و کاربەڕێکەر.

هەر یەکە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی هاوشانی پەرلەمانی هەڵوەشاوەی کوردستان، لە دوای بریارەکەی دادگای فیدراڵیەوە شەرعیەتیان نامێنێت، چونکە هەردوو دامەزراوەکە پێشتر شەرعیەتیان لە پەرلەمانەوە وەرگرتبوو. بۆیە بە نەمانی شەرعیەتی پەرلەمان، شەرعیەتی ئەوانیش نامێنێت.

بەپێێ یاسا بەرکارەکان نێچیرڤان بارانی تەنها دەسەڵاتە شکڵییەکانی تایبەت بە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەمێنێت، واتە ئەو هەر کار و جوڵە وبریارێک دەربکات تەنها دەبێت پەیوەندیدار بێت بە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ئەوەش تەنها لەبەرئەوەی دەزگایەکی دیکە نیە ئەو کارەبکات.

بەپێی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی ساڵی ٢٠١٥ش ماوەی یاسایی سەرۆکی هەرێم بەتەواوبونی ماوەی یاسایی پەرلەمان تەواودەبێت.

هاوکات مەسرور بارزانی و حکومەتەکەشی بونە کاربەڕێکەر و لەمەودوا حکومەتی هەريم هیچ دەسەڵاتێکی یاسایی و بریاری ستراتیژی و توانای دەرکردنی رێنمایی و بریاری نوێی نامێنێت، چونکە حکومەت متمانەی لە پەرلەمانەوە وەرگرتووە وبە تەواوبونی تەمەنی یاسایی پەرلەمان شەرعیەتی حکومەتەکەش نەماوە و بوونە کاربەڕێکەرو دەبێت تەنها کاری رۆژانەی هاوڵاتییان بەرێبکات.

سێ شەممە ٣٠ی ئایار و لەسەر سکاڵای سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە نادەستوریبوونی درێژکردنەوەی پەرلەمان و بەپێی ئەو بڕیارەش پەرلەمانی هەرێم هەر یاسایەک یان بڕیارێکی لە دوای ٩ـی ١٠ـی ٢٠٢٢ـەوە دابێت نایاساییە و بەوپێیەشی لە ٢٢ـی ٥ـی ئەمساڵ پەرلەمانی هەرێم کۆمیسیۆنی کاراکردووەتەوە کاراکردنەوەکە نایاسایی و نا دەستوورییە.













گەلەری