سەردێڕ:

ئەردۆغان: یەکشەممە بڕیار لەبارەی ئایندەی وڵاتەکەمانەوە دەدەین

PM:08:37:26/05/2023

2996 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا و کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە جارێکی دیکە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و گرنگترین هەڵبژاردنی ژیانیان ئەنجام دەدەن. دەشڵێت، "بڕیارێکی زۆر گرنگ لەبارەی ئایندەی وڵاتەکەمان و رۆڵەکانمانەوە دەدەین".


ئەمڕۆ هەینی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لەمیانی "کۆبوونەوەی ئیستانبوڵی تورکیای ژنان"، وتارێکی پێشکەش کرد.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد، لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماردا بە نزیکەی پێنج خاڵ لە پێش رکابەرەکەیانەوە بوون و زیاتر لە ٢٧ ملیۆن دەنگیان بەدەست هێناوە و ئێستا گرینگترین قۆناغی هەڵبژاردنەکانیان لە بەردەمدایە.

وتیشی، ئەوان بە تێکۆشانیان بۆ سەربەخۆیی و ئاییندەی نیشتمان لە خزمەت گەلدانو بە بێ هیچ جیاوازییەک لە خزمەت گەلدابوون.

ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژی ١٤ی ئایار گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمان لە تورکیا بەڕێوەچوو، بەڵام بەهۆی بەدەستنەهێنانی دەنگی پێویست، هیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی سەربکەون و هەڵبژرادن کەوتە گەڕی دووەم.

رکابەری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە نێوان چوار کاندید بوون کە ئەوانیش، رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کلیچدار ئۆغڵۆ و سینان ئۆغان و موحەڕەم ئینجە بوون و دەنگەکان بەم شێوەیە بوون، ئەردۆغان ٤٩.٥٢٪ و کلیچدارئۆغلۆ ٤٤.٨٨٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێنا و سینان ئۆغان ٥.١٧٪ و ئینجەش ٠.٤٣٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێنا.

هاوکات، رۆژی ٢٨ی ئایار گەڕی دووەمی دەنگدانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەڕێوەدەچێت و لە چەند رۆژی رابردوودا، سینان ئۆغان پشتیوانی خۆی بۆ ئەردۆغان دەربڕی.













گەلەری