سەردێڕ:

خوێندنی باڵای عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەو خوێندکارانەی لە بەریتانیا دەخوێنن ئاشکرا کرد

PM:07:28:08/05/2023

2224 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری خوێندنی باڵای عێراق رایگەیاند، پشتیوانی خۆی بۆ خوێندکارانی عێراقی کە لە زانکۆکانی بەریتانیا دەخوێنن؛ بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەیان دووپاتکردەوە. دەشڵێت، "کرانەوە بەڕووی جیهاندا گرنگە بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونە پێشکەوتووەکان".


وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، نەعیم عەبودی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکاری عێراقی کۆبووەتەوە کە لە بەریتانیا دەخوێنن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی پسپۆڕییە دەگمەن و هەمەچەشنەکانیان کرد کە ئەزموون و شارەزایی نێودەوڵەتی بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق دابین دەکەن.

راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزیری خوێندنی باڵا لەبارەی بابەتی سکۆلەرشیپ و تێچوونی تایبەت بە خوێندن لە دەرەوەی وڵات گوێی لە خوێندکاران و داواکارییەکانی گرت.

باسی لەوەشکردووە، خوێندکاران چەند داوایەکیان ئاڕاستەی وەزیری خوێندنی باڵا کرد بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاڵنگارییانەی کە دێنە بەردەم خوێندنەکەیان.

 

 

 













گەلەری