سەردێڕ:

ھەموو ٣٠ چرکە جارێک چی لە جەستەدا روودەدات؟

PM:08:27:09/09/2021

9060 جار خوێندراوەتەوە

جەستەی مرۆڤ بەردەوام لە کاردایە بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی تەنانەت لەکاتی خەو و حەوانەوەشدا، بەڵام دەزانیت لە ھەر ٣٠ چرکە جارێکدا چی لە جەستەدا ڕوودەدات؟


ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکدا ئاماژەی بەو گۆڕانکارییانەی جەستە کردووە کە لە ھەر ٣٠ چرکەیەکدا بەسەر جەستەدا دێت، ئەوانیش:
یەکەم: ھەشت جار کرداری ھەناسەدان ڕوودەدات.
دووەم: جەستە ٠.٣ گرام دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بەرھەمدەھێنێت.
سێیەم: شەش جار چاو دەتروکێنیت.
چوارەم: دڵ ٣٦جار لێدەدات.
پێنجەم: ٧٢ ملیۆن خرۆکەی سور بەرھەمدێت.
شەشەم: خوێن بە درێژی ٤.٣ میل بە تەواوی جەستەدا دەڕوات.
حەوتەم: لە ٣٠ چرکەدا مانای وایە ٢٥ بیرۆکەی نوێت بۆ دروست دەبێت.
ھەشتەم: جەستە ١٠٠ وات تەزووی کارەبا بەرھەمدەھێنێت کە لە توانایدایە گڵۆپێک داگیرسێنێت.
نۆیەم: وزەیەکی تەواوت ھەیە بۆ بەرەوپێشچوون لە ژیاندا، ھەربۆیە بڕوای تەواوت بەخۆت ھەبێت.












گەلەری