لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا نرخی دۆلار دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار مامەڵەی پێودەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی نرخەکەی هەزار دینار کەمیکردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژی رابردوو عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی
عێراق رایگەیاند، بەهای دۆلار بەرەو سەقامگیری دەڕوات و بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا
هاوتەریبی نرخی فەرمی بانکی ناوەندی دەکەن.
راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش وتی، "هەوڵەکانی بانکی ناوەندی
بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی نرخی دۆلار و هاوتاکردنەوەی لەگەڵ بازاڕ بەردەوامە."
پێشتریش فالح داود جێگری پێشووی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، پێشبینی
دەکرێت لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بەهای دۆلار بگەڕیتەوە بۆ باری پێشووی خۆی و نرخەکەی
لە بازاڕ و بانکەکان هاوتابێت.