سەردێڕ:

زانایان: چوار نیشانە ئاماژەن بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان

PM:07:35:18/03/2023

3764 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانایانی ئەمریکی چەند نیشانەیەک لە جەستەدا ئەگەری هەیە ئاماژەبن بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان.


توێژینەوەکە گۆڤاری PLOS ONEی ئەمریکی بڵاویانکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، شەکەتی زۆر و کۆکەی بەردەوام لە نیشانەی توشبوونە بە شێرپەنجەی سییەکان.

 

دەشڵێن، لە سەرەتای نەخۆشییەکەدا هەست بە نیشانەکان ناکرێت و کەسی توشبوو گومان لەوە ناکات توشی ئەو نەخۆشییە بووبێت.

پزیشکان هۆشداریی دەدەن لە کاتی هەبوونی نیشانەکان پشکنین دوانەخرێت، بۆ ئەوەی چارەسەرەکەی درەنگ نەکەوێت و چارەسەری ئاسان بێت.

شێرپەنجەی سییەکان لەسەرەتادا ئاسانە و لە هەندێک نەخۆشدا نیشانەکانی توندنین، لە قۆناغی یەکەمدا هەست بە هەندێک نیشانەی سوک دەکەن وەک شەکەتی و کۆکە و تەنگەنەفەسی و ئازار.

ئیڤان کاراسیڤ پزیشکی گرێی شێرپەنجەیی ئاماژەی بەوەکردووە، گرنگی بە خواردنی چەرەسات و تور و ماسی جۆری کیبەر بدەن، رێگری لە تەشەنەسەندنی گرێی شێرپەنجەیی دەکات.



ئـ - لـ


 













گەلەری