سەردێڕ:

ئایا عێراق و تورکیا لەسەر پشکی سامانی ئاو رێکدەکەون؟

PM:12:40:19/01/2023

3664 جار خوێندراوەتەوە

دوای پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری تورکیا هەر یەکە لە عێراق و تورکیا رێکەوتن لەسەر دروستکردنی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ چارەسەری کیشەی سامانی ئاوی نێوان ئەو دوو وڵاتە.


لیژنەکان هەوڵی رێکەوتنی نێوان هەردوو وڵات دەدەن لەسەر بەشە ئاوی عێراق بە تایبەت هەردوو رووباری دیجلە و فوڕات کە سەرچاوەکەی لە تورکیادایە.

ماوەی چەند ساڵێکە عێراق رووبەڕوی قەیرانی ئاو بوەتەوە دوای ئەوەی تورکیا لەسەر ئەو سەرچاوەکانی رووباری دیجلە و فورات ئاویانەی چەندین بەنداویان بنیادنا و گەورەترینیان بەنداوی ئەتاتورکە لەسەر رووباری فوڕات.

لیژنەی عێراق بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقە لیژنەی تورکیا بە سەرۆکایەتی مەستەفا شەنتوب جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیایە و لە هەفتەی رابردوودا کۆبوونەوەیان کردووە و باسیان لە بەشە ئاوی عێراق کردووە.

بەڕێوەبەری ناوەندی عێراق بۆ بەدواداچونی ستراتیژی ئاماژەی بەوەدا، بوونی لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەریەکە لە عێراق و تورکیا خاڵێکی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو لە عێراق، هاوکات هۆکارەکانی کەمی ئاو دەگەڕێنێتەوە بۆ تورکیا چونکە ئاو گلدەداتەوە و دەشڵێت، " تورکیا بە شێوەیەکی نا دادپەروەرانە ئاوی وڵاتان دابەشدەکات."

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی کەمی ئاوەوە لە عێراق بۆ سێهەم ساڵ ئاستی ئاوی رووبارەکانی دادەبەزێت و رێژەی کشتووکاڵ لە ٪٢٥ کەمیکردوە و لە پێنج پارێزگای خواروی عێراقدا تەنها لە ٪ ٦١یان ئاوی خواردنەوەیان دەستدەکەوێت و چەندین خیزان بەهۆی کەمی ئاوەوە ناوچەکانیان جیهێشتوە و رێژەی بەرهەمهێنای میوە لە ٪ ٤٢ کەمیکردوە.

لە ماوەی رابردوودا لیژنەیەک لە نێوان وڵاتی تورکیا و عێراقدا پێکهێنرا بۆ رێکەوتن لەسەر بەشە ئاوی عێراق و چارەسەربوونی قەیرانی ئاو لە عێراق.













گەلەری

‌بەپەلە