سەردێڕ:

دوو دەنگی بەهێز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بیسترا

PM:07:05:26/04/2024

4948 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە ئامانج گیرا و دوو دەنگی بەهێز لەنێو کێڵگەکەدا بیستراوە هاوکات زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کێڵگەکەدا لێدەدرێت. وتیشی، تا ئێستا دوو کەس بریندار بوون.


ئەمڕۆ هەینی، چاوگێک لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کێڵگەی غازی کۆرمۆر کراوەتە ئامانج بەڵام تا ئێستا دیار نییە کە ئایا هێرشەکە بە درۆن بووە یاخود لەڕێگەی کاتوێشا ئەنجام دراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، دوو دەنگی بەهێز لەنێو کێڵگەکەدا بیستراوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کیڵگەکەدا لێدەدرێت. وتیشی، " تا ئێستا دوو کەس لەنێو کێڵگەکەدا بریندار بوون". 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چەند جارێکی دیکە لەڕێگەی مووشەکەوە هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەهۆیەوە ئاگر لە بەشێکی کێڵگەکە کەوتووەتەوە.

هاوکات، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکەدا راگیراوە و بەهۆیەوە رێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمیکردووە، تا ئەو ساتەی گرفتەکان چارەسەر کراون و بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکەدا دەستی پێکردووە.

سۆران محەمەد، دیار محەمەد - چەمچەماڵ

 No description available.


No description available.













گەلەری