سەردێڕ:

لەکاتی چاوپێکەوتنی تەلەفیزۆنیدا؛ رووداوێکی نامۆ بەسەر وەزیرێکدا ھات

PM:02:54:01/09/2021

16248 جار خوێندراوەتەوە

کارمێڵ سیپولۆنی وەزیری نویزلەندا بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵایەتی لە تویتەر گرتەیەکی خۆی بڵاوکردەوە، تیایدا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا بە ئۆنلاین کوڕەکەی خۆی دەکات بە ژوورەیەکیدا و گێزەرێکی بەدەستەوەیە، ئەویش ھەوڵدەدات لێی وەرگرێت و بەردەوامبێت لە چاوپێکەوتنەکەی.


کارمێڵ سیپولۆنی، وەزیری نویزلەندا بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵایەتی لە تویتەر گرتەیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی لەرێگەی ئەپی زوومەوە ئەنجامدەدات و گرتەکە نزیکەی حەوت ھەزار بینەری ھەبووە. لەکاتی چاوپێکەوتنەکە، کوڕەکەی بە گێزەرێکەوە خۆی دەکات بە ژورەکەیدا و پۆزش دەھێنێتەوە و ھەوڵ دەدات کوڕەکەی تێبگەیەنێت کە چاوپێکەوتنی ھەیە، کارمێڵ بە کوڕەکەی دەڵێت، "من چاوپێکەوتنم ھەیە بە ئۆنلاین".
کارمێل باسی لەوەکردووە، ئەوە گەورەترین کێشەی دایک و باوکانە کاتێک لەماڵەوە کاردەکەن، وەک گاڵتەیەکیش دەشڵێت، "جارێکی تر گێزە ناکڕێتەوە." 
ئەمە یەکەم رووداو نییە لە چاوپێکەوتنە ئۆنلاینەکاندا، پیشتریش رۆبێرت کیلی، شارەزای سیاسەتی کۆریای باشور لە چاوپیکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا بە ئۆنلاین لەگەڵ کەناڵی بی بی سی، منداڵەکانی ھاتنە ژوورە تایبەتەکەی و ژاوەژاوی زۆریان دروستکرد.












گەلەری