سەردێڕ:

ریزبەندی حەوت کیشوەرەکەی زەوی لەرووی قەبارە و ژمارەی دانیشتوانەوە چۆنە؟

AM:10:15:22/12/2022

15584 جار خوێندراوەتەوە

بەر لەوەی زەوی بۆ حەوت کیشوەر دابەشببێت سەرەتا یەک کیشوەری گەورەبووە و دواتر لەئەنجامی گۆڕانکارییە جیۆلۆجییەکان بووە بە چەند بەشێکەوە و کیشوەرەکان پێکهاتوون.


لە سەرەتادا سەرجەم پێکەوە نووساوبوون و ناوی لێنرابوو کیشوەری سەرو کە بە "بانگیا" ناسراوە، بەڵام دوای چالاکییە تەکتۆنییەکان و ناوخۆییەکانی زەوی بەدرێژایی ملیۆنان ساڵ بانگیایی تێکشکا و بوو بەچەند بەشێکەوە.

لە ئێستاشدا هەر حەوت کیشوەری ئاسیا، ئەوروپا، ئەمریکای باکور، ئەمریکای باشور، ئەفریقا، ئەنتارکتیکا و ئوسترالیا زەوی پێکدەهێنن.

ئوسترالیا

بەگوێرەی راپۆرتێکی ناشناڵ جیۆگرافی ئاماژە بەوەکراوە، ئوسترالیا لە نیوەی باشوری زەوی بچووکترین کیشوەری سەر رووی زەوییە و رووبەرەکەی دەگاتە هەشت ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئوسترالیا لە هەمانکاتدا خۆی بەتەنها هەم کیشوەر و دەوڵەتێکی سەربەخۆیە و بەهۆی کەمی گەشەی دانیشتوانەوە چڕی دانیشتوان تێیدا نزمە و ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگاتە ٢٥ ملیۆن کەس.

ئەوروپا

راپۆرتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای ئوسترالیا، کیشوەری ئەوروپا لەرووی رووبەرەوە بەدووەم بچووکترین کیشوەردادەنرێت و تەنها ٧٪ی رووبەری زەوی وشکانی لە جیهاندا پێکدەهێنێت، بەڵام ژمارەی دانیشتوانی دوو هێندەی ژمارەی دانیشتوانی کیشوەری ئەمریکای باشورە و لە ٤٠ وڵات پێکدێت.

ئەنتارکتیکا

ئەمەش لەکاتێکدایە، کیشوەری ئەنتارکتیکا سێیەم بچووکترین کیشوەرە لەدوای ئەوروپا، بەهۆی ئەوەی کیشوەرەکە ساردترین شوێنی زەوییە پشتگیری شارستانی مرۆیی و چالاکییە کشتوکاڵییەکان ناکات، لەم کیشوەرەدا هیچ وڵاتێک بوونی نییە و زیاتر بەمەبەستی لێکۆڵینەوە بەکاردێت و وڵاتانی پێشکەوتوو بۆ لێکۆڵینەوە لە تایبەتمەندییە جیۆلۆجییەکان و کەشناسی وێستگەی لێکۆڵینەوەیان تێدا دامەزراندووە.

ریزبەندی کیشوەرەکان بەگوێرەی ئەندازەیان لە بچووکەوە بۆ گەورە بەمشێوەیەی خوارەوە پۆلێن دەکرێن:

ئوسترالیا، سێ ملیۆن میل چوارگۆشە

ئەوروپا، ٣.٨ ملیۆن میل چوارگۆشە

ئەنتارکتیکا ٥.٥ ملیۆن میل چوارگۆشە

ئەمریکای باشور، ٦.٩ ملیۆن میل چوارگۆشە

ئەمریکای باکور، ٩.٤ ملیۆن میل چوارگۆشە

ئەفریقا، ١١.٦ ملیۆن میل چوارگۆشە

ئاسیا، ١٧.٢ ملیۆن میل چوارگۆشە

ریزبەندی کیشوەرەکان بەگوێرەی چڕی ژمارەی دانیشتوان لە گەورەوە بۆ بچوک بەمشێوەیەی خوارەوە پۆلێن دەکرێن

ئاسیا

ئەفریقا

ئەوروپا

ئەمریکای باشور

ئەمریکای باکور

ئوسترالیا

ئەنتارکتیکا













گەلەری