چاوگێک لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە ئێن ئاڕ تی وت، شاندە تەکنییەکەی بەغدا لە هەرێمن و راپۆرتی خۆیان لەسەر خەرجی و داهاتەکان ئامادە دەکەن، وتیشی، بڕیارە سبەی یان دوو سبەی شاندە باڵاکە بێنە هەرێم و دەست بە کۆبوونەوەکانیان بکەن سەبارەت بە پرسی مووچە و هەناردەکردنی نەوت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، چاوگێکی باڵا لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە ئێن ئاڕ تی وت، شاندی باڵای عێراق نەهاتووەتە هەرێم، بەڵکو بڕیارە سبەینێ یان دووسبەی بگەنە هەرێم و لەسەر دەرئەنجامی راپۆرتەکانی شاندی تەکنیکی، کۆببنەوە.
وتیشی، ئەمڕۆ شاندی تەکنیکی عێراق راپۆرتێک لەبارەی پرسی مووچە و
هەناردەکردنی نەوتی هەریم ئامادە دەکەن، کە هەریەک لە نوێنەرانی وەزارەتی دارایی، ئەنجومەنی باڵای ئابووری، بریکاری
وەزارەتی نەوت و دیوانی چاودێری دارایی عێراق، هەروەها نوێنەری کۆمپانیای سۆمۆ دەگرێتەوە.
دەشڵێت، هەریەک لەو نوێنەرانە راپۆرتی خۆی ئامادە دەکات سەبارەت بە داهات و خەرجی هەرێم، دەیانەوێت بزانن کە هەرێم مانگانە چەندێک داهاتی ناوخۆی هەیە و چەندێکی
بەکار دەهێنێت، واتە دەیانەوێت حساب و کتابی هەرێم بزانن.
باسی لەوەشکرد، وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی عێراق سەبارەت بە خەرجیی
و داهاتەکانی هەرێم راپۆرتێک تایبەت بە پرسی مووچە ئامادەکەن و دەستەی چاودێری دارایی عێراقیش چاودێری
راپۆرتەکان دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر دەرئەنجامی راپۆرتەکانی شاندی
تەکنیکی عێراق، سبەینێ یان دووسبەی شاندە باڵاکە کۆبوونەوەکەیان ئەنجامدەدەن.
هەروەها، وەزارەتی دارایی و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و دیوانی چاودێری حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە کۆبوونەوەکەدا بەشداردەبن.