سەردێڕ:

ئەم توێژە چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن

PM:04:32:31/08/2025

41012 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستى راپەڕین دەڵێت، وەزارەتى دارایى نووسراوى فەرمى بۆ کردوون کە بە زووترین کات، مووچەى مانگەکانى ٤، ٥، ٦، ٧ـى ژینگەپارێزانى نەخۆشخانەکانى سنوورى راپەڕین خەرج دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٥، تەندروستى راپەڕین، نووسراوێکى وەزارەتى دارایى بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا رەزامەندى وەرگیراوە بۆ خەرجکردنى بڕى ٢١٦ ملیۆن و ٦٧٩ هەزار دینار، بۆ خەرجى مووچەى کرێکار و شۆفێر و کارمەندى پاککەرەوەى نەخۆشخانەکانى سنوورى ئیدارەى راپەڕین.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەو ژینگەپارێزانە پێنج مانگە یەک مووچەیان وەرگرتووە و ئەویش لەلایەن خێرخوازێکەوە بە قەرز درابوو پێیان، لە کاتێکدا لەو داهاتە زۆرەی ناوخۆی هەرێم حکومەتی ماوەبەسەرچوو و ئامادە نەبوو یەک مووچەشیان پێ بدات داهاتەکەش دەچێتە گیرفانی بەرپرسانی دوو بنەماڵەکە.













گەلەری