سەردێڕ:

چەند رێگایەکی ئاسان بۆ پشکنینی ویل پێش لێخوڕینی ئۆتۆمبێل

PM:05:14:29/08/2021

11084 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێل چەند رێگەیەکيان بۆ پاراستن و پشکنین و دڵنیابوونەوە لە ویلی ئۆتۆمبێل بەر لە لێخوڕین پێشنیاز کردووە.


لە گرنگترین ئەو رێگایانەى کە شارەزایان بۆ پشکنینى ویلى ئۆتۆمبێل بەر لە لێخوڕین پێشنیازیان کردووە بریتین لەمانە:

-پێویستە ویل تاقی بکرێتەوە بەمەبەستی زانینی نیشانەکانی خراپبوونى، لەسەرەکیترین نیشانەکانی خراپبوونی ویلیش لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەدا ئاڕاستەکەی بەرەو لای راست یاخود چەپ رۆشت یان لەکاتی فشارکردن بەمەبەستی وەستاندنیدا دەنگێکی نامۆی لێوەهات و لەرزی.

-سیستمی ویل لەچەند بەشێك پێکهاتووە و شایانی ئەوەن کۆن و توشی داخوران ببن، پێویستە بگۆڕێن بۆ پارێزگاریکردن لە تواناکەی بەشێوەیەکی گشتی.

-پێویستە رێژەی داخورانی کاربۆنی سەر ویلەکە و ئاستی رۆن و فنجانی ویل پشکنینی بۆ بکرێت.

- لەکاتی گۆڕینی پارچەکانی ویلدا، پێویستە رەچاوی کوالیتی و باشی ئەو پارچە جێگرەوەیە بکرێت کە بۆ ویلەکە دادەنرێت.

شارەزایان ئاماژەیان بەوەشداوە، رێگاوبان و شێوازى شۆفێری کردن و داگیرساندنی ئۆتۆمبێل کاردەکاتە سەر تەمەنی ویل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل بەگشتى.













گەلەری