کامێرای وێنەگرێکی سعودی دیمەنی ساتی بەرکەوتنی هەورە بروسکە لە لوتکەی بورجە بەرزەکەی شاری مەککەی تۆمارکردووە کە کاتژمێریکی گەورەی تێدایە.
حەماد هەزلی، وێنەگری سعودی گرتەیەکی ڤیدیۆی لە تویتەری خۆی بڵاوکردووەتەوە تیایدا ساتی بەرکەوتنی هەورە بروسکە لە لوتکەی بورجە بەرزەکەی شاری مەککە دەدات کە کاتژمێرێکی گەورەی تێدایە.
بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆکە، رووداوەکە لە درەنگانێکی شەوی هەینیدا تۆمارکراوە.
ئەمەلەکاتێکدایە، بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی سعودیە، رۆژی هەینی شەپۆلێکی
باران بارینی خوڕ رووی لە شاری مەککە کردووە
و جگە لەوەی هەورەبروسکەی لەگەڵدابووە بایەکی توندیش هەڵیکردووە.
کـ ، ئـ