سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. مارێکی زەبەلاح لە ناوەڕاستی باخچەیەکدا

PM:04:32:28/08/2021

16012 جار خوێندراوەتەوە

گەنجێک رووبەڕووی دۆخێکی سامناک بووەوە کاتێک بە باخچەیەکدا تێدەپەڕێ لە شاری گلاسگۆی سکۆتلەندا، لەناکاو چاوی بە مارێکی زەبەڵاح کەوت کە درێژییەکەی نزیکەی چوار مەتر دەبوو.


ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی باس لەوە دەکات گەنجەکە ناوی جاک کارسۆن بووە و تەمەنی ٢٢ ساڵ بووە، ڕۆژی چوارشەمە لەکاتێکدا دەیویست بەرەو وێستگەی شەمەندەفەر بڕوات بە باخچەیەکدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام لەناکاو چاوی بە مارێکی زەبەڵاح دەکەوێت لەناو چیمەنی باخچەیەکی گشتیدا.

هەواڵەکە باس لەوەش دەکات کە کارسۆن لە سەرەتادا پێی وابوو کە لقێکی درەختە، هەر بۆیە لە مەودایەکی پارێزراودا مایەوە، بەڵام توانی دیمەنە ترسناکەکە لەڕێگەی مۆبایلەکەی دەستییەوە تۆمار بکات.

لە کاتی وێنەگرتنی ڤیدیۆکەدا مارەکە لە شوێنی خۆی وەستاوە بۆ ئەوەی لەسەر گیاکە بمێنێتەوە، دیمەنەکە دەنگدانەوەیەکی زۆری دروست کرد لە سۆشیاڵ میدیادا و لە ماوەیەکی کورتدا زۆرترین بینەری بەدەستهێناوە.













گەلەری