سەردێڕ:

کێن ئەوانەی ناتوانن حەبی ئەسپرین بخۆن؟

AM:08:46:10/11/2022

13028 جار خوێندراوەتەوە

ئەسپرین بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردنی سووک تا مامناوەند، هەروەها بە ژەمە کەمەکان (٧٥ میلیگرام ڕۆژانە) بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری جەڵتەی مێشک و جەڵتەی دڵ، ئەم ژەمە کاریگەری ئازارشکێنی نییە، هەرچەندە هەندێک کات دەبێت ئاگاداری خواردنی ببیت


بەپێی ماڵپەڕی"Aljazeera" لە بابەتێکی تەندروستیدا باسی حەبی ئەسپرین دەکات و ئەو حاڵەتانەی خستووتەڕوو کە دەتوانرێت چارەسەرەکەی تێدا بخورێت هاوکات ئەو حاڵەتانەی کە نابێت ئەسپرینی تێدا بخورێن، بەم جۆرە

ئەو حاڵەتانەی کە حەبی ئەسپرینی تێدا دەخورێت:

- کەمکردنەوەی تا

- کەمکردنەوەی ئازاری مامناوەند وەک ئازاری ماسولکە، ددان، و سەرمابوون و سەرئێشە

- کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردن، بەتایبەت بۆ هەوکردنی جومگەکان

- بڕێکی کەم دەتوانرێت بخورێت بۆ کەمکردنەوەی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، و مێشک

- دوای نەشتەرگەری بۆ کردنەوەی خوێنبەرە داخراوەکان، پزیشک رێژەیەکی کەم بەکاردەهنێنێت بۆ پارێزگاریکردن لە جەڵتەی خوێن

 

ئەو کاتانەی نابێت حەبی ئەسپرین بخوڕێت:

- دەبێت پێش بەکارهێنان، راوێژکاری بە پزیشک بکەیت ئەگەر ئەمانەت هەبوو

- تێکچوونی خوێنبەربوون یان خوێن مەین، وەکو هیمۆفیلیا

- کەمی ڤیتامین K -کەبوونەوەی ژمارەی خرۆکە سوورەکان

- ژنانی دووگیان یان ئەوانەی چاوەڕێی دووگیانین و بەنیازن بەشێوەیەکی سروشتی منداڵەکە بهێننە ژیانەوە

- ئەوانەی هەستیارن بە ئەسپرین و پێکهاتەکانی

- ئەوانەی کێشەی گەدەیان هەیە، بەتایبەت ئەوانەی پێشتر تووشی برینی گەدە بوون

- رەبۆ

ئەو زیانانەی کە ئەسپرین بە جەستەی دەگەیەنێت خۆی دەبینێتەوە لە

دروسکردنی کێشەکانی گەدە، دڵەکزێ، خوێنبەربوون و شین هەڵگەران













گەلەری