سەردێڕ:

لەکاتی توشبوون بە جەڵتەی دڵ پێویستە چی بکرێت؟

PM:11:16:05/11/2022

4144 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی دڵ و خوێنبەرەکان رایگەیاند، لەکاتی توشبوون بە جەڵتەی دڵ کە کەسەکە هەستی پێدەکات و دەیزانێت توشبووە پێویستە دەستبەجێ حەبێکی نایترۆگلیسیرین بخاتە ژێرزمانی و دوو حەبی کاردیۆماگنیل بجوێت. دەشڵێت، "ئەگەر ئەمە نەبوو دەبێت لە تێک لە حەبی ئەسپرین بخوات".


ماڵپەڕی ئەلوەتەن ڤۆیس راپۆرتێکی پزیشیکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، دانا داڤیدۆڤا پزیشک و پسۆڕی دڵ و خوێنبەرەکان ئاماژەی بەوەداوە کە لەکاتی هەستکردن بە توشبوون جەڵتەی دڵت، دەبێت دەستبەجێ کەسەکە حەبێکی nitroglycerin " نایترۆگلیسیرین" بخاتە ژێرزمانی و دوو حەبی cardiomagnil "کاردیۆماگنیل" بخوات.

دانا داڤیدۆڤا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی روسیا، ئاماژەی بەوەداوە، ئەگەر بزانیت چۆن بەراستی و دروستی مامەڵە بکەیت ئەگەر گومانی تووشبوون بە جەڵتەی دڵت کرد ، دەتوانیت ژیانت رزگاربکەیت.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەگەر دەرکەوت فشاری خوێن لە ١١٥٨ ملیمەتر جیوە زیاترە، ئەوا دەبێت لەکاتی پەیوەندیکردن بە ئەمبولانسەوە ئەو دەرمانەی پزیشک بۆ کەسەکەی نوسیوە بیخوات.

دەشڵێت، بەزۆری لەم حاڵەتەدا پێش هەموو شتێک پێویستە حەبێکی نایترۆگلیسیرین بخرێتە ژێرەوە زمانی کەسەکە و پاشان دوو حەبی کاردیۆماگنیل بجووێت، یان نیو حەبی ئەسپرین بخوات.

نیشانە باوەکانی توشبوون بە جەڵدەی دڵ بریتین لە:

١. هەبوونی ئازار لە بەشی چەپی قەفەزەی سنگ و لای چەپی دەفەی شان.

٢. هەستکردن بە دڵە کزێی وفشار و پەستان و ئازارێکی تیژ.

٣. هەستکردن بە ئازار لە قۆڵی چەپ یان بەشی چەپی لای مل.

٤. هەناسەتەنگی

٥. عارەقکردنەوەیەکی زۆر، بێ وزەیی، تەنانەت هێڵنجدان و رشانەوە.













گەلەری