سەردێڕ:

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی مۆزی سەوز جەستە لەم جۆرەی شێرپەنجە دەپارێزێت

PM:11:25:01/11/2022

8204 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی تاقیکاری لەسەر ئەو کەسانەی مەترسی بۆماوەیی زۆریان هەیە بۆ تووشبوون بە کۆمەڵێک شێرپەنجەی بەرفراوان، سوودێکی "چاوەڕواننەکراو"ی نیشاستەی تەواویان نیشانداوە، کە لە کۆمەڵێک خۆراکدا بەردەستە، وەک شۆفان و مۆزی سەوز.


ماڵپەڕی"لوبنان ٢٤" بڵاویکردەوە، تاقیکردنەوەیەکی نێودەوڵەتی کە بە CAPP2 ناسراوە، ئەنجامدراوە و تیایدا نزیکەی هەزار تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن لە جیهان بەشداربوون.

ئەنجامەکانی توێژینەوەکە دەریانخستووە، ژەمێکی رێکوپێک لە نیشاستە تەواوەکان، کە بە ریشاڵی چەورکەر ناسراوە، مەترسی تووشبوون بە چەندین شێرپەنجە بە رێژەی ٥٠٪ کەمدەکاتەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەکە کە لەلایەن پسپۆڕانی زانکۆی نیوکاسڵ و لیدزەوە سەرپەرشتی کراوە و لە گۆڤاری "توێژینەوەی خۆپاراستن لە شێرپەنجە" بڵاوکراوەتەوە، نیشاستەی تەواو کاریگەرییەکی روونی لەسەر شێرپەنجەکانی کۆئەندامی سەرەوەی گەدە و ریخۆڵە هەبووە، لەوانەش شێرپەنجەی سورێنچک، گەدە، بۆری زەرداو، پەنکریاس و دوانزەگرێ.

پرۆفیسۆر جۆن مازەرز، پرۆفیسۆری خۆراک لە زانکۆی نیوکاسڵ دەڵێت، دەتوانرێت نیشاستەی تەواو وەک تەواوکەرێک بخورێت، یان بە پەنابردن بۆ ئەو خۆراکانەی تیایدا زۆر بەردەستە، وەک خواردنی یەک مۆزی پێنەگەیشتووی سەوز لە رۆژێکدا.

هەروەها، نیشاستەی تەواو لە مەعکەرۆنی و برنج و نۆک و فاسۆلیادا هەیە.













گەلەری