سەردێڕ:

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی کۆڵیسترۆڵ چین؟

PM:09:02:24/08/2021

24344 جار خوێندراوەتەوە

زۆرێک لە خەڵکی پێیان وایە کە بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ تەنها پەیوەستە بە خواردنی چەور و جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولیەکان و بەکارهێنانی هەندێک لە دەرمانەکان، بەڵام جگە لەمانە چەند هۆکارێکی شاراوەی دیکەش هەن کە زۆر کات پشتگوێ دەخرێن.


لە بابەتێکی ماڵپەڕی "فوشیا"، ئاماژە بە هۆکارە شاراوەکانی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ کراوە کە ئەوانیش بریتین لە:

یەکەم: لەگەڵ زیادبوونی دوو دڵی و نیگەرانی، رێژە کۆلیسترۆڵ لە خوێندا بەرزدەبێتەوە.

دووەم: قاوەی نەپاڵێوراو وەک قاوەی فەرەنسی و تورکی و ئێسپرێسۆ دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا.

سێیەم: کێشەکانی غودەی دەرەقی هۆکارێکی ترن بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵ.

چوارەم: ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوویان هەیە بەرزبوونەوەی رێژەی شەکر لە خوێنیاندا کاریگەری نەرێنی لەسەر رێژەی کۆلیسترۆڵەکەیان بەجێدەهێڵێت.

پێنجەم: دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر جگەلەوەی دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و کێشەی تەندروستی بۆ دڵ زیاددەکات، هۆکارێکی ترە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵ.













گەلەری