سەردێڕ:

چۆن قڵیشاوی بنی پێیەکانت ناهێڵیت؟

PM:05:43:24/08/2021

17824 جار خوێندراوەتەوە

بەشێکی زۆری خانمان کێشەی قڵیشانی بنی پێیەکانیان هەیە، جگە لەوەی دیمەنێکی ناشیرینی هەیە هەندێكجار تووشی ئازار و بێزاریشیان دەکات و پێستی لێدەبێتەوە و سوربوونەوە و خوران دروست دەکات.


بۆ رزگاربوون لەمەش گرنگە لە سەرەتادا سەردانی پزیشکی پێست بکرێت بۆ ئەوەی هۆکارەکەی دیاری بکرێت تا دوای چارەسەری قڵیشاوی پاژنەی پێیەکان دووبارە دروست نەبێتەوە.

دواتر دەتوانن لەماڵەوە چارەسەری ئەو ناوچەیە بکەن بە بەکارهێنانی تێکەڵەیەك کە یارمەتیدەرە بۆ نەمانی خانە مردووەکانی ئەو ناوچەیە و نەرمبوونەوەی پێستەکەی، بەو جۆرەی کە لە ماڵپەڕی "برایت ساید" باسکراوە:

کوپێك لە ماددەی لیسترین

کوپێك سرکەی سێو

دوو کوپ ئاو

هەموو کەرەستەکان بەیەکەوە تێکەڵ بکە و قاچی تێبکە بۆماوەی ١٠-١٥ خولەك، دواتر بە بەکارهێنانی بەردێكی وشكی زبر بنی پێیەکانت بڕنە بەبێ ئەوەی زۆر فشاری بکەیتە سەر و ئازاری بدەیت، دواتر بە ئاوێكی شلەتێن بنی پێیەکانت بشۆ و کرێمی لێبدە.














گەلەری