سەردێڕ:

بۆچی دەبێت پێش نانی بەیانی ئاوی لیمۆ بخورێتەوە؟

AM:09:12:24/08/2021

10552 جار خوێندراوەتەوە

گۆرانکاری لە رۆتیناتی ژیان ئەگەری هەیە کاریگەریی ئەرێنی و نەرێنی لەسەر تەندروستیی جەستە بەجێبهێڵێت، لەوانە خواردنەوەی ئاوی لیمۆ پێش خواردنی نانی بەیانی رۆتیناتێکی ئەرێنییە و سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.


ماڵپەڕی کلیڤلاند کلینیک لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گرنگی خواردنەوەی کوپێک لە تێکەڵەی ئاوی لیمۆ و ئاوی گەرم کردووە پێش ژەمی بەیانیان، کە هۆکارە بۆ:

یەکەم: باشکردنی کرداری هەرس

ئەو ترشەی لە لیمۆدا هەیە هاوکاری زیادبوونی ترشی ناو گەدە دەدات کە لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەندا ترشی گەدە کەمدەبێتەوە، بەو جۆرە کرداری هەرس باشتر دەکات.

دووەم: شێداربوونی جەستە

تەنها خواردنەوەی ئاو سودی نابێت بۆ جەستە، باشترە کەمێک ئاوی لیمۆی تێکەڵبکرێت و ڕۆژانە بخورێتەوە.

سێیەم: دابەزاندنی کێشی لەش

بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ خواردنی ئاوی لیمۆ ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە و چەوری ناو ماسولکەکان و دەوری ورگ دەتوێنێتەوە.

چوارەم: دژە ئۆکسانە

لیمۆ ماددەی خۆراکی ڕووەکی تێدایە جەستە لە نەخۆشییە جیاوازەکان دەپارێزێت، بەهۆی ئەو دژە ئۆکسانەی تێیدایە پارێزگاری لە ئۆکسانی ناو لەش دەکات.

پێنجەم: سەرچاوەی ڤیتامین C

بەیانیان دوای لەخەو هەستان تێکەڵکردنی ئاوی نیو لیمۆ و خواردنەوەی لەگەڵ کەمێک ئاوی گەرمدا، شەش گەرمۆکە بۆ لەش دابیندەکات، بەو جۆرە جەستە ڤیتامین سی بەدەستدەهێنێت کە لە ڕۆژێکدا پێویستییەتی، لەگەڵ ئەوەشدا پاریزگاری لە پێست دەکات دژیی زوو دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری و دەرکەوتنی زیپکە.

شەشەم: دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم

جەستە بەبێ پۆتاسیۆم ئەرکەکانی بە باشی جێبەجێ ناکات، چونکە کانزایەکی گرنگە بۆ ماسولکەکان و دەمارەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ڕووبەڕووی خوێی زیادە دەبێتەوە لە خوێندا کە هۆکارە بۆ بەرزە پەستانی خوێن.

حەوتەم: ڕێگری لە بەردی گورچیلە دەکات

ئاوی لیمۆ پارێزگاریی لە ترشی ستریک دەکات کە لە میزدا بوونی هەیە و رێگرە لە دروستبوونی بەرد لە گورچیلەدا.













گەلەری