سەردێڕ:

ڤیدیۆ .. دەرهێنانی ٢٣ عەدەسە لە چاوی ژنێکدا

PM:06:53:14/10/2022

11992 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامدا بڵاوکراوەتەوە پزیشکەکان ٢٣ عەدەسە لە چاوی ژنێکدا دەردەهێنن.


دکتۆر کاترینا کۆرتیڤا توانی ٢٣ عەدەسە لەچاوی ژنێکی بەتەمەندا دەربهێنێت.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە بەخێرایی بڵاوبووەوە و تائێستا بە ملیۆنان کەس بینیویانە، ئەو پزیشکەی کاری دەرهێنانی عەدەسەکانی ئەنجامداوە ئاماژەی بەوە کردووە، عەدەسەکان نزیکەی ٢٣ رۆژ لەچاوی ژنەکەدا ماونەتەوە و بیری چووە پێش ئەوەی عەدەسە کۆنەکان دەربهێنێت عەدەسی نوێ لەچاوبکات و ئەوەش چاوەکانی تووشی تەڵخبینی کردووە.

هەندێک لە چاوگەکان باسیان لەوەشکردووە، ئەو سەرچاوەیە روونیكردەوە، نەخۆشەكە دوای دەرهێنانی عەدەسەكان هەستی بە باشتربوونی باری چاوەكانی كردووە، پسپۆڕان هۆشداری دەدەن كە رەنگە هەندێك جار ببێتە هۆی لەدەستدانی بینایی.













گەلەری