PM:11:43:11/10/2022
2236 جار خوێندراوەتەوە
وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا رایگەیاند، بڕیارەکەی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت خوێندنەوەیەکی کورتمەودایە بۆ بازاری وزە و پشتیوانی ئەندامانی ئەو رێکخراوە بۆ روسیا مایەی نیگەرانییە. دەشڵێت، "وڵاتەکەی داوا دەکات هەناردەی نەوت هاوتا بێت لەگەڵ خواستی بازار".
ئەمڕۆ سێشەممە، نێد پرایس، وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا راگەیاند، واشنتۆن پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودییە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش داڕشتوە و دوای سەردانەکەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ریاز هەنگاوێکی زیاتریش نراوە بۆ گۆڕانکاریی لە پەیوەندییەکان.
لەبارەی بڕیارەکەی ئۆپیکەوە
بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت، وتهبێژی
وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا ئاماژەی بەوەدا، هەڵوێستی وڵاتەکەیان پێداگیریکردنە
لەسەر ئەوەی کە دەبێت هەناردەی نەوت هاوتا بێت لەگەڵ خواستی بازار.
وتیشی، ئەو هەنگاوەش دەرفەتێک
بوو بۆ ئۆپیک، بەڵام ئەوان رێگەیەکی دیکەیان هەڵبژاردوە و لەگەڵ لایەنی روسیا وەستاونەتەوە،
ئەوەش جێگەی نیگەرانییە و خزمەت بە ئۆپیک و ئەندامەکانی ناکات.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەکەی
ئۆپیک خوێندنەوەیەکی کورتمەودایە بۆ دۆخی بازاری وزەی جیهانی.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٥ی ١٠ی
٢٠٢٢ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە،رێکخراوی
وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی ناسراو بە ئۆپێک پڵەس لە ڤییەننای پایتەختی
نەمسا کۆبوونەوە و بڕیاریاندا رۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل هەناردەی نەوت بۆ بازارەکانی
جیهان کەمبکەنەوە، بەمەش چاوەڕێ دەکرێت بەهۆی بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەسەوە بەهای نەوت
زیاتر بەرزببێتەوە