لە فیستیڤاڵی کولەکەی زەردا لە ئەمریکا گەورەترین کولەکە نمایشکرا کە کێشەکەی یەک تەن و ١٦١ کیلۆگرام بوو.
لە شاری هاڵفموونبا لە ئەمریکا و لە فیستیڤاڵی ساڵانەی تایبەت بە نمایشی گەورەترین کولەکەی زەردە ساز کرا.
ساڵانە لە فیستیڤاڵەکەدا گەورەترین کولەکە دەستنیشان دەکرێت و خاوەنەکەیشی
دەبێتە براوەی فیستیڤاڵەکە.
بۆ ئەمساڵیش گەورەترین کولەکەی زەردلەلایەن جوتیارێکی ویلایەتی مینیسۆتاوە بەرهەمهێنرا کە کێشەکەی یەک تەن و
١٦١ کیلۆگرام بوو.
بەوەش کولەکەکە پێوانەی گەورەترین
کولەکەی لە باکوری ئەمریکا بەدەستهێنا و بووە خاوەنەی ٢٣ هەزار دۆلار.
ساڵانە لە ئەمریکا چەندین جار نمایشی گەورەترین کولەکە بەڕێوەدەچێت ئەوەش بەهۆی
ئەوەی ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی دەوڵەمەندە بەو بەرهەمە کشتوکاڵییە.