سەردێڕ:

وێنە.. لە پیرمام ئۆتۆمبێلێک لە هاوڵاتیەک دەدات و بەهۆیەوە گیانلەدەستدەدات

PM:04:55:11/10/2022

57840 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە شارۆچکەی پیرمام لە ئەنجامی دەمەقاڵێی نێوان سەرنشینانی ئۆتومبێلێک و هاوڵاتییەک شۆفێری ئۆتومبێلەکە هاوڵاتییەکە دەکات بەژێرەوە و گیانلەدەست دەدات. کەسوکاری هاوڵاتییەکش رایانگەیاند، "پرسە بۆ کوڕەکەیان دانانێن".


بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە شارۆچکەی پیرمام لەئەنجامی دەمەقاڵێی نێوان سەرنشینانی ئۆتومبێلێک و هاوڵاتییەک شۆفێری ئۆتومبێلەکە هاوڵاتییەکە دەکات بەژێرەوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەشدا، دەستبەجێ ئەو هاوڵاتییە گیانیلەدەستداوە و کەسوکارەکەشی ئاماژەیان بەوەداوە، پرسە بۆ کوڕەکەیان دانێن چونکە گومانیان لە شێوازی مردنەکەی هەیە.

هاوکات باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا شۆفێری ئۆتومبێلەکە و دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراون.






 














گەلەری