سەردێڕ:

پلەکانی گەرما چی لێدێت؟

PM:01:29:22/08/2021

27160 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرى کەشناسى هەرێم رایگەیاند، بەپێى پێشبینیەکان، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و لە ئاسمانی دهۆکیش پەڵە هەوری جیا جیا دەبێت.


کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمی لە هەولێر ٤٠ پلە و نزمترین پلەش ٢٩ پلە دەبێت، هاوکات، لە سلێمانی ٤١ بە ٢٤ پلە و لە دهۆک ٣٩ بە ٢٥ پلە و لە هەڵەبجە٤١ بە ٢٤ پلە و لە کەرکوکیش ٤٤ بە ٢٩ پلەی سیلیزی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەولێر ٤٢ پلەو نزمترین پلەش ٢٩ پلە دەبێت. هاوکات، لە سلێمانی ٤٢ بە ٢٦ پلە و لە دهۆک ٤٠ بە ٢٦ پلە و لە هەڵەبجە٤٢ بە ٢٥ پلە و لە کەرکوکیش ٤٥ بە ٢٩ پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ بەڕێوەبەرى کەشناسى هەرێم رایگەیاند، بەپێى پێشبینیەکان، لەناوچە شاخاویەکانی سنوری هەولێر ئەگەری بارینی تاوەبارانێکی کەم هەیە و ئاسمانی دهۆکیش پەڵە هەوری جیا جیا دەبێت، سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ ئاسمانی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێك بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.













گەلەری