سەردێڕ:

کێشەیەکی ئایفۆن ١٤ ئاشکرا کرا

PM:11:15:20/09/2022

44240 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاند، ئاگاداری کێشەی لەرزینی کامێرایی مۆدێلە نوێیەکەی ئایفۆنن و لە هەفتەی داهاتووەوە کێشەکە چارەسەر دەکەن.


ئەلێکس کریشنەر وتەبێژی کۆمپانیای ئەپڵ بە ماڵپەڕی زە ڤێرجی راگەیاند، کۆمپانیاکە ئاگاداری کێشەکانی ئایفۆنی ١٤یە و لە هەوڵی چارەسەری کێشەی لەرزینی کامێرای ئەو مۆدێلە نوێیەدان.

ئاماژەی بەوەشدا، کێشەی لەرزینی کامێرا لە ئایفۆن ١٤ پەیوەندی بە تایبەتمەندی جێگیرکردن وێنەوە هەیە بە جۆرێک لە ئایفۆنە تازاکەدا کاتێک وێنەیەک دەگیردرێت کامێراکە ئەو تەنە جێگیر دەکات کە لە وێنەکەدا دیارە، بەڵام کێشە لەو تایبەتمەندییە دروست بووە و بۆتە هۆی لەرزینی کامێراکە.

باسی لەوەشکرد، کۆمپانیای ئەپڵ لەرێگای ئەو کورتە ڤیدیۆیانەی لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە یان بۆ کۆمپانیاکە نێردراوە بە کێشەکەی زانیوە و لە هەفتەی داهاتووەوە چارەسەر دەکرێت.

ئەلێکس کریشنەر وتەبێژی کۆمپانیای ئەپڵ ئەوەشی خستەڕوو، سەرەتا دڵنیا نەبوون کێشەکە بەهۆی وەسانی نوێی ئای ئۆ ئێس ١٦ـەوە بووە یان کێشە لە ئایفۆنی ١٤ دا بووە، بەڵام ئێستا دڵنیا بوونەتەوە کە کێشەکە پەیوەندی بە وەشانە نوێیەکەوە نیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ١٦ـی ئەم مانگەدا کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین بەرهەمی خۆی کە ئایفۆنی ١٤ بوو خستە بازارەکانەوە و دوا بە دوای ئەوەش بەکارهێنەران چەندان رەخنەیان لە کواڵێتی بەرنامەکە گرت.













گەلەری