سەردێڕ:

زانایان جۆرێک لە پشکنینی خوێنیان دۆزیوەتەوە بۆ دەستنیشانکردنی ٣٥ جۆری شێرپەنجە

PM:06:29:16/09/2022

11400 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی تەندروستی رایگەیاند، چەند زانایەکی پزیشکی لە سەنتەری "میمۆریال سلون و کیترینگ" تایبەت نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە ئەمریکا توێژینەوەیان لەسەر جۆرێک پشکنینی خوێن کردووە کە پێی دەوترێت "گالیری" و بەکاردێت بۆ دیاریکردنی خانە شێرپەنجەییەکانی جەستە لە ناویاندا شێرپەنجەی مەمک و سییەکان و گورچیلە. دەشڵێت، "پشکنینی خوێنەکە سەرکەتوو بووە لە دیاریکردنی ٣٥ جۆری شێرپەنجە".


زاناکان ئاشکرایان کردووە، پشکنینی خوێنەکە سەرکەتوو بووە لە دیاریکردنی ٣٥ جۆری شێرپەنجە و لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامی پشکنینی ٥٧ کەسی بە هەڵە خستووەتەڕوو.

زاناکان باسیان لەوەشکردووە، پشکنینە خوێنە نوێیەکە "گالیری" بەڵینی گەورە هەڵدەگرێت لە دیاریکردنی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە لە قۆناغی پێش گەشەکردنی ئەو جۆرە نەخۆشییە.

دەشڵێن، ئەنجامەکانی پشکنینە نوێیەکە باشن، بەڵام پێویستی بە زیادکردنی وردەکاری پێویست هەیە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیش بڵاویکردەوە، لە ئێستادا پشکنینی خوێنی "گالیری" تایبەت بە دیاریکردنی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان بە رەچەتە بەرامبەر ٩٤٩ دۆلار بۆ هەر پارچەیەک بەردەستە.

ئەنجامەکانی توێژینەوەی تایبەت بەو جۆرە پشکنینی خوێنە لەگەڵ راگەیندراوی کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی مردنی شێرپەنجە بۆ نیوە لەلایەن جۆ بایدی سەرۆکی ئەمریکاوە ئاشکرا دەکرێت و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٤٢ ژمارەی حاڵەتەکانی مردن بە نەخۆشی شێرپەنجە کەمببێتەوە بۆ ٣٠٠ هەزار کەس لە ساڵێکدا.













گەلەری