سەردێڕ:

ناسا: لەدیاردەیەکى گەردونى دەگمەندا ئەم هەسارەیە بەئاسانى دەبینرێت

PM:02:52:19/08/2021

17448 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی گەردونناسی ناسا لە تویتەر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئێوارە ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەئاسانی هەسارەی موشتەری بەدیدەکرێت.


ئاماژەی بەوەشداوە، هەسارەی خۆر بەرامبەری موشتەری دەوەستێت و لەکاتی خۆرئاوابووندا بەئاسانی لە ئاسماندا بەدیدەکرێت.

ناسا ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەو کاتەدا ئەو هەسارەیە لە نزیکترین خاڵەوە لە زەویەوە نزیك دەبێتەوە و لە چەند ناوچەیەکدا بە ئاسانی و بەبێ بەکارهێنانی تەلەسکۆپ دەبینرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەسەرەتای ئەم مانگه، چاودێران و گەردوونناسان رایانگەیاند، چاودێری جوڵەی هەسارەکان دەکەن و چاوەڕوانی دیاردەیەکی تایبەت دەکەن بەوپێیەی هەسارەی زوحەل دەکەوێتە نزیكترین خاڵی زەوییەوە و دەتوانرێت ببینرێت.

موشتەری ١٠٨ جار لە زەوی گەورەترە بە گەورەترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆر دادەنرێت و عەرەبەکان بۆیە ئەم ناوەیان لێناوە چونكە تێدەپەڕێ و دەڕوات بەبێ پشوودان وەک كەسێک عەوداڵی کڕینی شتێکە، ڕۆمەکان پێی دەڵێن Jupiter کە خودای ئاسمان و هەورە تریشقەیە لای ڕۆمەکان بەڵام یۆنانیەکان پێی دەڵێنZeus .

 














گەلەری