یەکێک لە دوو یەکەمەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لەسەر ئاستی هەرێم لە پارێزگای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "زیاتر لە ساڵێکە هەوڵی بۆدەدەم و پێشتریش خۆم ئامادەکردبوو وەچاوەڕوانی ئەوەم دەکرد بۆ ئەمساڵی خوێندن بتوانم لەنێو یەکەمەکانی هەرێمدا خۆم ببینمەوە". هاوکات، هەڵگری مەدالیای برۆنزی نێودەوڵەتییە لە بیرکاریدا تاکە کەسە لە عێراقدا توانیویەتی ئەو مەدالیایە بەدەست بهێنێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ ئالان حەمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی راگەیاند.
یەکێک لە خوێندارە یەکەمەکان کە
ناوی "محەمەد عەلی" یە و دانیشتووی شاری سلێمانییە، توانیویەتی کۆنمرەی
٧٠٠ بەدەست بهێنێت کە خوێندکاری خوێندنگەی ئامادەیی سەلاحەدینی ئەیوبییە و لەسەرجەم وانەکاندا ١٠٠ ی بەدەستهێناوە.
محەمەد عەلی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "زیاتر لە ساڵێکە هەوڵی بۆدەدەم
و پێشتریش خۆم ئامادەکردبوو چاوەڕوانی ئەوەم
دەکرد بۆ ئەمساڵی خوێندن بتوانم لەنێو یەکەمەکانی
هەرێمدا خۆم ببینمەوە".
ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەی رابردوودا سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەسەرکەوتووی
بڕیووە و لە پۆلی نۆیەمی بنەڕەتیشدا یەکەمی سەرئاستی هەرێمی بەدەست هێناوە.
وتیشی، "رۆژانە بەگوێرەی کاتی دیاریکراو هەوڵمدەدا و خێزانەکەم
هاوکار و پاڵپشتێکی باشم بوون هەتا بتوانم ئەم نمرەیە بەدەست بهێنم".
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو خاوەنی مەدالیای
برۆنزی نێودەوڵەتییە بۆ تاقیکردنەوەی بیرکاری و ساڵی پار توانیویەتی لەڕێگەی ئۆنلاینەوە
بەشداربێ و لە نێو ٦٠٠ خوێنداکاردا پلەی یەکەم
بەدەست بهێنێت و یەکەمین کەسیشە لەسەر ئاستی عێراقدا توانیبێتی ئەو مەدالیایە بەدەست
بهێنێت.
محەمەد عەلی ئاماژەی بەوەشدا، وانەی خوازیاری ئەو وانەی بیرکارییە چونکە کەمترین
لەبەرکردنی تێدایە و زیاتر پەیوەستە بەزیرەکی و لێهاتوییەکانی خوێندکار خۆیەوە. وتیشی،هەرچەندە بابەتەکە قورسە بەڵام بابەتێکی زۆر
چێژبەخشە.
لە رێنماییەکانیدا دا بۆ ئەوخوێندکارانەی کە هێشتا پێیان نەخستۆتە قۆناغی
١٢وە وتی، پێویستە رۆژانە و بەپێی کات کۆشش بکەن و کاتی نان خواردن وخەوتنیان رێکبخەن.
هەروەها زیاتر پشت بە تێگەشتن ببەستن و خۆبەدور بگرن لە لەبەرکردن بەبێ تێگەشتن.
باوکی محەمەد کە پزیشکە بە ئێن
ئاڕ تی راگەیاند، "خوێندکار نابێ مۆبایل بەکاربهێنێت، ئێمە تەنها هانی محەمەدمانداوە
کە بخوێنێت و کۆشش بکات، لەگەڵ ئەوەی جێگای تایبەت بەخۆی نەبووە بۆ کۆشش کردن".
گۆران عەبدوڵا - سلێمانی