سەردێڕ:

لێکچووەکەى قەزافی لە سعودیە دەردەکەوێت

PM:12:38:17/08/2021

10872 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج، پۆلیسی سعودییە کەسێکیان بە گومانی ئەوەی موعەمەر قەزافی بێت دەستگیرکرد و دوای دڵنیابوون لە ناسنامەکەی ئازادیان کرد.


سەهری عەبدولزاهیر مەحمودی تەمەن ٦٠ ساڵ، ئەو هاوڵاتییە سعودییەی لێکچووى موعەمەر قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیایە، لە فڕۆکەخانەی ئەقسەری نێودەوڵەتی لەشاری ئەقسەر لە سعودییە کاردەکات.

سەهری عەبدولزاهیر مەحمود تەواو لە موعەمەرقەزافی دەچێت و تەنها رەنگی پێستی لەو جیاوازترە و زۆرێک لە هاوڵاتییان لە کاتی سەردانیکردنی فڕۆکەخانە داوای لێدەکەن وێنەی لەگەڵدا بگرن.

لێکچوونى سەهری عەبدولزاهیر مەحمود و قەزافی هەندێجار مەترسی بۆ سەر ژیانی دروستکردووە و هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە ورووبەڕوی چەندین رووداوی نەخوازراو بووەتەوە.













گەلەری