سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەسەر کونە رەشەکانی خۆر ئاشکرا کرا

AM:11:16:14/08/2021

37292 جار خوێندراوەتەوە

تیمێک لە زانایانی گەردوونناسی لە توێژینەوەیەکدا ئاشکرایانکرد، بۆیان دەرکەوتووە کونە رەشەکانی سەر رووی خۆر تیشکی ڕووناکی بڵاو دەکەنەوە، ئەمەش کاتێک گاز و ئەستێرەکانی دەوری خۆی بەکاردەهێنێت و دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی رووناکی و بەگوێرەی قەبارەکەیان گۆڕانکاری لە ئاستی رووناکییەکەیاندا دێتە کایەوە.


(کونە رەشە گەورەکان)، ملیۆنان جار لە قەبارەی هەسارەی خۆر گەورەترن، لەناوەندی هەسارەی خۆر و هەسارەکانی دیکەدا بوونیان هەیە، تائێستاش چەندین توێژینەوە لەسەر ئەو پەڵە رەشانە ئەنجامدراوە.

لەکاتێکیشدا، کە خۆر ئاوادەبێت و رووناکییان لەسەر نامێنێت، کونە رەشەکان رووناکی بەرهەم ناهێنن و لەکاتی چالاکبوونیشیاندا، ئەو تیشکدانەوە و کاردانەوانەی کە هەیانە دەکەوێتەسەروو هەسارەکانی دیکە، ئەو رووناکییەش کە بەرهەمی دەهێنن، لە کاتژمێرێکەوە تا چەندین دەیە دەخایەنێت.

کولین بێرک، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەیە، لەو بارەیەوە دەڵێت، "ژمارەیەک توێژینەوە لەسەر کونە ڕەشەکان و پەیوەندییان بە تەنە پەنگخواردووەکانی چواردەورییەوە ئەنجامدراوە، بەڵام ئەنجامی توێژینەوەکان هێشتا بە خاڵی کۆتایی نەگەيشتوون و پێویستییان بە گفتوگۆی بەردەوام هەیە".

کونی ڕەشی گەورە بڕێکی زۆر لە ماددەکانی قوت دەدات، کاتێکیش ئەم ماددەیە بە خێراییەکی زۆرەوە دەست بەجوڵە دەکات؛ بەهۆی هێزی کێشکردنی کونەڕەشەکە، وزەیەکی چڕ بڵاو دەکاتەوە، کە دەتوانێت کەرەستەکانی دەوروبەری بەرەو دەرەوە پاڵ بنێت.













گەلەری