سەردێڕ:

چۆن کۆنترۆڵی توڕەبوون دەکەیت لە کاتی شۆفێریدا؟

PM:03:37:10/07/2022

4956 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی شۆفێری کردندا هەندێجار ئۆتۆمبێلێک دەست دەشکێنێتەوە بەرتدا و شۆفێرەکەی سەرقاڵی مۆبایلەکەیەتی، یان لەنێو قەرەباڵغییەکی زۆردا گیرتخواردووە و گوێبیستی هۆڕن لێدانێکی زۆردەبیت، هەموو ئەمانە بەسن بۆ ئەوەی ئارامگریت تاقی بکەیتەوە تابزانی چەندە شۆفێریکی لەسەر خۆیت و کۆنتڕۆڵی توڕەبوونت دەکەیت.


رایان مارتن مامۆستای دەرونناسی و راگری کۆلێژی ئاداب و زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی ویسکۆنسن- گرین بای لە ئەمریکا دەڵێت، زۆرکات شۆفێر هەست بە سوکایەتی پێکردن دەکات کاتێک دەبینێت شۆفێری بەرامبەر دەست دەشکێنێتەوە بەسەریدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەندێ کەس توڕییەکەیان بە تیژرۆیی دەردەبڕن لە نزیک ئەو ئۆتۆمێلەی شۆفێرەکەی دەستی شکاندووەتە سەری یان توڕە دەبێت و دەمەقاڵە دروستدەکات.

رایان مارتن لە کتێبەکەیدا " Why We Get Mad: How to Use Your Anger for Positive Change – بۆچی توڕەدەبین: چۆن توڕەییەکەت بەکاردەهێنی بۆ روودانی شتێکی ئەرێنی" دەڵێت، بەشێک لە شۆفێران بە توڕەبوون یان بێئومێدبوون هەستی خۆیان دەردەبڕن و هەموو ئەمانە بڕیاردانی هەڵەن و دەبنە هۆکاری روودانی کارەسات یان مردنی کەسێک.

هەروەها، ئیمانوێل رۆبنسۆن مامۆستا و توێژەر لە بواری دەرونناسیدا باسی لەوەکردووە، بەشیک لە خەڵکی گرفت و کێشە و ئاڵۆزییەکانی ماڵەوە یان شوێنی کارەکانیان لەکاتی شۆفێری کردندا دەردەبڕن، هەربۆیە بچوکترین شت وایان لێدەکات بەشێوەیەکی شێتانە شۆفێری بکات.

دەشڵێت، بەشێک لە شۆفێران هەست بە ونبوون و لەدەستدانی شوناسی خۆیاندەکەن لە کاتی شۆفێری کردندا، ئەمەش وادەکات بڕیاری هەڵە بدەن.

رایان مارتن دەڵێت، هەندێک لە شۆفێران وادەزانن کاتێک توڕەدەبن و بەخێراییەکی زۆرەوە شۆفێری دەکەن، ئیستۆپ گرتن ئاسانە و دەتوانی بێکێشە کنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن، نازانن کە دەکرێت لەهەر ساتێکدابێت رووداوی نەخوازراوی لێبکەێتەوە.

بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئەم دۆخە، ئیمانوێل رۆبنسۆن رێنمایی شۆفێراندەکات بەوەی هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژن و وەڵامی کەس نەدەنەوە و خۆیان بگرن کردانەوەی خێرایان نەبێت.

گوێگرتن لە میوزیکی ئارام یان هەواڵەکان لە رێگەی رادیۆوە لەکاتی شۆفێریکردندا، دەکرێت ببێتە هۆی ئارامکردنەوەی دەرون و هەستی شۆفێران.













گەلەری