سەردێڕ:

وێنە.. تێپەڕاندنێکی هەڵەی بارهەڵگرێک شەش قوربانی لێکەوتەوە

PM:08:20:06/07/2022

12080 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، تێپەڕاندێکی هەڵەی ئۆتۆمبێلێک لە رێگای سەرەکی هەولێر-گوێر، گیانلەدەستدانێک و پێنج برینداری لێکەوتەوە.


فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر ٤ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر- گوێر، لە نزیک گوندی عەلیاوا، قەلابێک هەوڵیدا لە ئۆتۆمبێلێکی پێشی رەتببێت بەبێ ئەوەی هیچ حسابێک بۆ ئۆتۆمبێلی هاتوو بکات لە سایدی بەرامبەر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ساتەدا لەگەڵ دەستپێکردنی مانۆرەکە کەوتە سەر ڕێڕەوی تۆیۆتا لاندکرۆزێک و پێکدادان دروستبوو، لە دەرەنجامی ئەو هەڵەیەش کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر نووسیویشییەتی، لە لێکۆڵینەوەکاندا شوفێری بارهەڵگر بە خەتاباری سەرەکی رووداوەکە دانرا، چونکە هەوڵی تێپەڕاندنی هەڵەی ئەنجام دابوو.

داواش لە شۆفێران دەکات، ئەو کارە نەکەن و کە بە نیازبوون مانۆرەکە ئەنجامبدەن لە شەقامە تاکسایدەکان کە بۆهاتن و چوون بەکاردێت، سەرەتا حسابی سایدی بەرامبەر بکەن و دوایی حسابی خێرایی ئەو ئەو ئۆتۆمبێلە بکەن دەتانەوێت لێی ڕەتببن، دواتر بڕیاربدەن و بزانن کەوا هەلەکە ڕەخساوە یان نا.

No description available.

No description available.












گەلەری