سەردێڕ:

مانگه‌ دەستکرده‌ نوێیه‌كه‌ی ناسا دەستی بە گەشتکردن بۆ سەر مانگ كرد

PM:11:29:04/07/2022

4576 جار خوێندراوەتەوە

مانگی دەستکردی نوێی فەرمانگەی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانیی ئەمریکا 'ناسا' کە چاودێری مانگ دەکات دەستی بە گەشتەکەی بۆ سەر مانگ كرد.


ناسا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاوی کردەوە، ئامێری بۆشایی ئاسمان CAPSTONE کە هێندەی فڕنێكی كورته‌شه‌پۆله‌كان دەبێت و پلاتفۆرمی مانگی دەستکردی Rocket Lab Photonی هەڵگرتووە، خولگەی نزمی زەوی تێپەڕاندووە.

ئاماژە بەوە دراوە، کێشی CAPSTONE نزیکەی ٢٥ کیلۆگرامە، وزەی ئەو ماوەیەی ماویەتی بگات بە مانگ، لە هێزی پاڵنانی مانگی دەستکردی خۆی و هێزی کێشکردنی خۆرەوە وەری دەگرێت.

مانگە دەستکردەکە کە لە ئاستی CubeSat پۆلێن کراوە، زانیارییە کۆکراوەکان بۆ ناسا رەوانە دەکاتەوە و چاوەڕێ دەکرێت زانیاریی پێویست بەدەست بهێنێت لەبارەی چوونی مرۆڤ بۆ سەر مانگ بۆ جارێکی دیکە.

پێشبینی دەکرێت CAPSTONE لە رێکەوتی ١٣ی تشرینی دووەم بگاتە سەر مانگ و بۆ کۆکردنەوەی زانیاریش لانیكه‌م بە درێژایی شەش مانگ لە خولگەی مانگدا بمێنێتەوە.

موشەکی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ ٢٨ی حوەزەیران لە کەمپی یەکەمی ئاراستەکردنی موشەکی تاقیگە لە نیچمەدوورگەی ماهیا لە نیوزلەنداوە رەوانەی ئاسمان کراوە.













گەلەری