سەردێڕ:

دۆزینەوەی ماموسێکی مۆمیاکراو لە کەنەدا

PM:08:09:26/06/2022

9784 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی شوێنەوارناسی کەنەدا رایانگەیاند، بێچووە مامۆسێکی مۆمیاکراوییان لەناوچەی کۆندایک لە باکوری کەنەدا دۆزیوەتەوە.


گراند زازولا شوێنەوارناسی کەنەدی ئاماژەی بەوەد،ا دۆزینەوەی ئەم ئاژەڵە کارێکی زۆر گرنگە، چونکە یەکێک لەو ئاژەڵانەی لە چاخی سەهۆڵیندا ژیاوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دۆزینەوەی ئەو بێچووە مامۆسە بە مۆمیاکراوی بووەتە جێگەی سەرسوڕمانی زانایانی شوێنەوارناسی.

گراند زازولا باسی لەوەشکرد، بێچووە مامۆسەکە مێیە و نزیکترین بۆچوونیش ئەوەیە ناوی "نون چو غا" بێت کە بە زمانی دایکی دانیشتوانی رەسەنی ناوچەکە بەواتای "بێچووی ئاژەڵی گەورە" دێت.

زانایان ئاماژەبەوەدەدەن، ئاژەڵی مامۆس پێش ٣٠ هەزار ساڵ لەمەوپێش ژیابێت لەکاتێکدا ئەسپە کێوییەکان و شێری ناو ئەشکەوتەکان و گاکان تێیدا ژیاون.

ئەمەش یەکەمجارە بێچووە مامۆسێکی لەم شێوەیە بدۆزرێتەوە کە بە تەواوەت مۆمیاکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر و بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٨ لە ئالاسکا لە کانێکی گەڕان بەدوای زێڕدا مامۆسێکی بچووک بەناوی "ئیفی" دۆزرایەوە. هەروەها، لە ساڵی ٢٠٠٧ مۆمیاکراوێکی ئاژەڵی "لیوبا" لە سیبریا دۆزرایەوە کە تەمەنی ٤٢ هەزار ساڵ بوو.













گەلەری