سەردێڕ:

بۆ ماوەی دوو ڕۆژ باران لەم دوو شارەی ھەرێم دەبارێت

PM:01:17:10/08/2021

43900 جار خوێندراوەتەوە

کەشاسێکی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی چوار شەممە وپێنج شەممە، چەند ناوچەیەک ڕووبەڕووی شەپۆڵێکی ھەور وبارانبارن دەبێتەوەو لەپارێزگاکانی دھۆک و ھەولێریش باران دەبارێت.


سادق عەتییە کەشناسی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، بەرز بونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری دەبێتە سەر ناوچەیەک لە عێراق وبەھۆیەوە لە ڕۆژانی چوار شەممە وپێنج شەممەی داھاتوو باران لە ناوچەکانی نەینەوا وسەلاحەدین و ودھۆک وھەولێر دەبارێت.
عەتییە ڕونیشیکردەوە، ئەم گۆڕانکارییە لە کەشوھەوای عێراق بەھۆی کاریگەری دابەزینی پلەکانی گەرما وبارانبارینێکی زۆر لە تورکیا دروست دەبێت کە پێشبینیدەکرێت ئەم شەو ڕووبدات.
کۆتایی هەفتەی رابردوو لەزۆرینەی شارەکانی هەرێمی کوردستاندا باران باری و ئەوەش وەک حاڵەتێکی سەیر و دەگمەن لەلایەن هاووڵاتیانەوە لێکدرایەوە.












گەلەری