سەردێڕ:

کاریگەرییەکانی خۆڵبارین بۆ سەر تەندروستیی پێست و قژ

PM:04:56:24/05/2022

4844 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێشت و قژ رایگەیاندووە، خۆڵبارین کاریگەریی نەرێنی بۆ مرۆڤ هەیە، لەوانەش کاریگەریی هەیە بۆ سەر تەندروستیی پێست و قژ.


ئێڵاخ قادر غەفور جاف پزیشکی نەخۆشییەکانی پێست و قژ ئاشکرایکردووە، کاتێک دەنکۆڵەی تۆزەکە لەسەر پێست دەنیشێت بەتایبەت دەم و چاو، دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و خورانی پێستەکە، هەروەها کاریگەری دەنکۆڵەکەی تۆزەکە لەسەر قژەکە دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و لوولبوون و بژبوونی قژەکە.

بۆ پاراستنی پێست و قژ لە کاریگەرییە خراپەکانی خۆڵبارین دەتوانن ئەم چەند رێنماییە جێبەجێ بکەن:

١. خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو و چای گوڵ و لیمۆ و نەعناو میوە.

٢. شێدارکردنەوەی پێست بە شێدارکەرەوە و پاککردنەوەی پێست بە کلێنس یان پاککەرەوەی تایبەت و دووبارە شێدارکردنەوەی.

٣. بەستنی ماسك و لەچاوکردنی چاویلکە.

٤. دوورکەوتنەوە لەو ماددانەی وەک جێڵ و کرێم گرنگن بۆ قژ، چونکە ئەوانە وائەکەن کە قژەکە تەپوتۆزی زیاتر رابکێشێت و وشك و بژی دەکاتەوە.

٥. بەستنی قژەکە بە باند یان تاگ یان داپۆشی قژەکە لەکاتی خۆڵبارین.

باسی لەوەشکرد، رووداوەکە لە هەمان شوێنێی رووداوەکەی ٢٨ی مانگ بووە کە تێیدا تانکەرێکی نەوت لەناو دەروازەی تونێلەکەدا وەرگەڕا و ئاگری گرت.

 

دەشڵێت، "لە ئێستاشدا رێگای تونێلەکە کراوەتەوە بەرووی هاتوچۆدا و هیچ ئاستەنگییەک بوونی نییە."

رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت لە هەرێم، کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە هەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی هاتوچۆوە هەیە.













گەلەری