سەردێڕ:

جوتیارێکی فەنزوێلی بە بەتەمەنترین پیاوی جیهان دەستنیشانکرا

PM:12:33:18/05/2022

11368 جار خوێندراوەتەوە

جوتیارێکی فەنزوێلی کە تەمەنی ١١٢ ساڵە بە بەتەمەنترین پیاوی جیهان دەستنیشانکرا کە لە ژیاندا مابێت.


بە پێی راگەیەندراوێکی فەرهەنگی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان، خوان فیزێنتە پیرێز بەتەمەنترین پیاوی جیهانە کە تەمەنی سەدەیەک و ١٢ ساڵە و تا ئێستا لە ژیاندا ماوە.

لە ڕاگەیندراوەکەی گینسدا هاتووە، جوتیارە فەنزویلێکە تەندروستیەکی باشی هەیە و تا ئێستا بیرەوەری لە دەست نەداوە بە جۆرێک تا ئێستا سەردەمی منداڵی و کاتی هاوسەرگیری و ناوی خێزان و براکانی و تەنانەت نەوەکانی لە یاد نەچووە.

گینس ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پیرێز دەخوازێت هەمیشە کات لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانیدا بەسەر ببات و گفتوگۆیان لەگەڵدا بکات.

جوتیارە بەتەمەنەکە لە ٢٧ی مانگی ئایاری ساڵی ١٩٠٩ لە دایک بووە، لە پێنج ساڵیەوە سەرقاڵی کارکردنەو ماوەی ٦٠ ساڵ لەگەڵ هاوسەرەکەیدا ژیاوەو خاوەنی ١١ منداڵ بووە.

پێرێز تا ئێستا ٤١ نەوەی خۆی و ١٨ نەوەی کوڕەکانی و ١٢ نەوەی نەوەکانی بینیوە، بەتەمەنترین پیاوی جیهان هۆکاری تەمەن درێژییەکەی بۆ چەند رەفتارێک گەڕاندوەتەوە، کە زوو خەوتنی شەوان، خۆشەویستی و نزیکی لە خودا، کار کارکردنی بەردەوام و پشوودان لەکۆتایی هەفتەدا.













گەلەری